سۆھراب سپێھری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆھراب سپێھری

سۆھراب سپێھری (١٩٢٨ - ١٩٨٠) شاعیر و نگارکێشی بەناوبانگی ئێرانییە. سۆھراب لە شاری کاشان لەدایکبوو و لە تاران کۆچی دوایی کرد، ھۆکاری مردنی شێرپەنجەی خوێن بوو. سۆھراب لایەنگری شێعری نوێ بوو و لە گەورەترین شاعیرانی ئەم چەشنە شێعرەیە لە ناو ئێرانییەکاندا. سۆھراب لە شێعرەکانیدا زۆر جار باسی فەلسەفەی ئایینی بوودیزمی کردووە، شێعرەکانی پڕە لە باسی ژیان و مردن، ئەوین، مرۆڤایەتی و سەرخۆشی، کە ھەر ئەمانە سۆھرابی لەگەڵ شاعرانی دیکەی سەردەمی خۆی جیاواز کردووە.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

دیوانە شێعرەکانی سوھراب کە سەرپاکیان بە زمانی فارسی و بە شێوەی شێعری نوێن، بریتین لە:

  • مەرگی ڕەنگ - ۱۹۵۱
  • ژیانی خەونەکان - ۱۹۵۳
  • داروپەردووی ھەتاو - ۱۹٦۱
  • ڕۆژھەڵاتی خەفەت - ۱۹٦۱
  • ترپەی پێی ئاو - ۱۹٦۵
  • مسافیر - ۱۹٦٦
  • بارستایی سەوز - ۱۹٦۷
  • ئێمە ھیچ، ئێمە ڕوانین

دواتر ئەو ھەشت دیوانەی سەرێ لە یەک بەرگدا بە ناوی "ھەشت کتێب" تێکخران و بڵاوکرانەوە.[٢]

نموونە شعر[دەستکاری]

ھەڵبەستێک لە سۆھراب لە کتێبی (ھەشت کێتاب):

شەوی خەرمانان بە ئاسپایی بە سەر چرکەکاندا تێدەپەڕێ
کزەبایێکی فێنک لە قەراغی لێفەکەمۆ خەوم دەڕوێنێت
 بۆی کۆچ دێت
باڵنجەکەم لە دەنگی تەیرەکان خەمڵیوە
...
ڕۆژ ئاوا دەبێت
و ئەوکاتە ئاسمانگ
دێتەوە ناو ئەم کاسە ئاوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ماڵپەڕی ئەنجومەنی شاعرانی ئێران ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ھشت کتاب، سپھری، سھراب. کتابخانە طھوری، چاپی پازدەھەم، تاران: ۱۹۹٦