سۆچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆچی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٣٨
ناو بە زمانی فەرمیСочи، Шъачэ
کیشوەرئەورووپا
وڵاتڕووسیا
پایتەختیResort Town of Sochi، Sochi raion، Sochi Okrug
دابەشکاریی کارگێڕیResort Town of Sochi
ناوچەی کاتیUTC+03:00
پۆتانی شوێن٤٣°٣٥′٧″N ٣٩°٤٣′١٣″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنmayor
سەرۆکAnatoly Pakhomov
دانیشتووان٤١١٬٥٢٤
لەخۆگرتنەکانTsentralny City District، Khostinsky City District، Lazarevsky City District، Adlersky City District، Dagomys
بەرزی لە ئاستی دەریا٦٥ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵMostovsky District، Apsheronsky District، Tuapsinsky District، Sirius
ڕووداوە بەرچاوەکان2014 Winter Olympics
ڕووبەر١٧٦٫٧٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە354000–354999
وێبگەhttp://sochiadm.ru/
وەسفی ئاڵاflag of Sochi
شوێنەوارەکانlist of cultural heritage monuments in Sochi
کۆدی تەلەفۆن862
Category for honorary citizens of entityQ7981544
Map

سۆچی (بە ڕووسی: Сочи)، (بە چەرکەسی: Шъачэ)،[١] شارێکە دەکەوێتە ناوچەی کراسنۆدار لە ڕووسیا پێشتر شارێکی چەرکەسی بووە بۆ یەکێک لە ھۆزەکانی چەرکەس، ئەویش ھۆزی ئوبیخی سیرکازییە و لە ئێستادا بە ھاوینەھەواری ڕووسی لوکس دادەنرێت کە دەکەوێتە کەناری دەریای ڕەش[٢][٣] ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ٣٤٩٬٤٨١ کەس بووە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٠٧ شارەکە ھەڵبژێردرا بۆ ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٤، بەڵام چەرکەسییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە دژی دامەزراندنی ئەم دانیشتنەبوون، کە لە شارێکدا بەڕێوەدەچێت کە گەواھیدەری ئەو کۆمەڵکوژییە خوێناویانە بوو کە ڕوویاندا، مێژوو لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا شتێکی لەو جۆرەی نەبینیووە بەرامبەر بە ھۆزەکانی چەرکەس، بەجۆرێک ئەم ڕووداوانە بووە ھۆی ئەوەی کە چەرکەسییەکان ھەڵبێن بۆ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دوای ڕووخانی سیرکاسیا لە ساڵی ١٨٦٤ دوای دوایین شەڕەکانیان لە دۆڵی خدز، کە لە بەرامبەردا عوسمانییەکان ئەوانی دیکەیان نارد بۆ بەرەکانی جەنگ لە باڵکان بۆ ئەوەی لە شەڕەکاندا بمرن جگە لە مردنیان بەھۆی نەخۆشی و خنکانیان لە دەریای ڕەشدا، کە تێیدا چەرکەسەکان ڕەتیدەکەنەوە ماسی بگرن تا ئەم ڕێکەوتە دوای ١٤٤ ساڵ بەھۆی خەم و پەژارەیان بۆ باوباپیرانیان کە فڕێدرانە ناو ئەم دەریایە، و پاشان نیشتەجێکردنی ئەوانی دیکەیان لە ناوچەکانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی (تورکیا، ئەردەن، فەلەستین، سووریا)، کە نموونەی ئیش و ئازاری نەتەوەیەکی کۆنی ئەورووپی دەخاتەڕوو، ھەزاران شەھیدیان لە شەڕەکاندا پێشکەشکرد، کە ئەفسانە بوون لە ئەسپ سواری و ڕەوشتی بەرزدا، ھەر بۆیە چەرکەسییەکان پێداگرن لەسەر ستایشکردنی باوباپیرانیان لەم یارییە ئۆڵۆمپییانەدا و ساڕێژکردنی ئەو ئازار و برینانەی کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا بەسەریاندا ھاتووە، بۆ ئەوەی زاراوەی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەتەوەیی بۆ وڵاتە نوێیەکان بۆ یەکەمجار لەسەر خاکی سیرکاز (Circassia) جێبەجێیان کرد، کە بووە ھۆی نەمانی گوندەکانی ناوچەکانی قەوقاز لەگەڵ دانیشتووانەکەشیدا، و بەم پێیەش پێویستی بە چارەسەرێکە بۆ چەرکەسییەکان لە وڵاتانی ڕەوەند و پێویستی ناساندنیان وەک ھاووڵاتی سیرکاسیا، بۆ ئەوەی لاپەڕەکانی سەردەمی سەخت بۆ باوباپیرانیان بپێچنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "«Шъачэ» тегъэгугъэ — Адыгэ макъ". Retrieved 2021-11-20. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Merriam-Webster's Geographical Dictionary. ميريام وبستر. 1997. pp. 37, 80.
  3. ^ National Geographic Atlas. منظمة ناشيونال جيوغرافيك. 2011. p. 59.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]