سۆلۆلێرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
SoloLearn
بەردەستە بە
  • ئینگلیزی
  • ئیسپانی
  • ڕووسی
بارەگاPleasanton، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دروستکراو لەلایەن
  • یەڤا ھیوسیان (دامەزرێنەری کۆمپانیا و CEO)
  • داڤت کۆچەریان (دامەزرێنەری کۆمپانیا)
داھات٢٫٣ میلیۆن $[١]
وێبگەwww.sololearn.com
ڕیزبەندیی ئەلێکساdecrease١٠٬٣٠٠ (نیسانی ٢٠٢٠)[٢]
بازرگانیبەڵێ
بەکارھێنەران٩ میلیۆن
خستنەکار٢٠١٤
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

سۆلۆلێرن سەکۆیەکی فێرکردنی گەڕۆکی سەرھێڵە کە وانەکانی کۆدداڕشتن لە ١٢ پۆلی جیاوازدا بەخۆڕایی پێشکەش دەکات. بابەتەکان بریتین لە سی++، سویفت، پایتن، جاڤاسکریپت، پی ئێچ پی، سی شارپ و ھتد…[٣][٤]

ناوەڕۆکی فێرکردنەکان پێکەوە لەلایەن سۆلۆلێرن دروستکراون و، ھەتا بێ زیاتر، کۆمەڵگە بەشدارە.

مێژوو[دەستکاری]

سۆلۆلێرن لە ٢٠١٤ لەلایەن یەڤا ھیوسیان و داڤت کۆچەریان دامەزرێنرا و بنکەکەی لە پلیزانتۆن، کالیفۆرنیایە.[٥] لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ سۆلۆلێرن، سکایکریپتەر و جیجیتاکسی خەڵاتی باشترین دامەزراوەی نوێیان پێدرا لە پێشبڕکێی دامەزراندنی نێونەتەوەییی ئەرمەنیا لە گیومری.[٦] سۆلۆلێرن خەڵاتی مەزنی پێدرا لەلایەن فەیسبووکەوە لە پۆلی خەڵاتەکانی ئاپەکانی ئێف-بی-ستارتی ساڵ.[٧]

پشتگیریکردن[دەستکاری]

لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤، گراناتەز ڤێنچەرز ١٠٠ ھەزار دۆلاری تەرخانکرد بۆ دامەزراندنی سۆلۆلێرن.[١] لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، سۆلۆلێرن بڵاوی کردەوە کە ١٫٢ میلیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە بۆ تەرخانکردنی فێربوونی کۆدکردنی مۆبایل. چەند کۆمپانیایەکی تایبەت و گشتییش پشتیگیری پرۆژەی سۆلۆلێرنیان کردبوو، لەوانە «ڤالێ ڤی-سی لێرن کاپیتاڵ.»[٨][٩]

باسکردن[دەستکاری]

ئێستا، دوانزە بەرنامەی ڕێککاری فێرکراو لە تەواوی سەکۆ سەرەکییەکەدان. کە بەناوبانگترینیان سی++، گەشەپێدانی وێب، پایتن و جاڤان.[٤][١٠] ھەریەک لە بەرنامەکان دابەشکراوە بەسەر وانەکان کە بتوانرێت لە چەند خولەکێکی کەمدا تەواوبکرێت.[١١] بەرنامەکە بەخۆڕایی بڵاوکراوەتەوە. زیاتر لە ٩ میلیۆن خوێندکاری چالاکی بەدرێژایی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەورووپا، و ھیندستان و زۆر وڵاتی تر ھەیە.[٣] سۆلۆلێرن زیاتر لە ١٠ زمانی پێشکەش بە بەکارھێنەران کردووە تا فێری ببن لەگەڵ یارمەتیی گفتوگۆی پرسیار و وەڵام (Q & A)، بەرنامەدانەرە بەپەرۆشەکان دەتوانن گومانەکانیان ئاشکرا بکەن. ھەروەھا سۆلۆلێرن بڕوانامەت دەداتێ کە بتوانی لە پرۆفایلی لینکتینەکەت دای بنێیت و سی–ڤییەکەتی پێ بەھێز بکەیت.

بەردەستبوون[دەستکاری]

بەرنامەکانی سۆلۆلێرن بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و وێب بەردەستن.[١٢] کۆرسەکان بەخۆڕایین.[١٣] سۆلۆلێرن زیاتر لە ٢٠ میلیۆن جار دامەزراوە (داگیراوە)، سەروو ١٬٠٠٠ وانە و زیاتر لە ١٠٬٠٠٠ کویزی ھەیە. [ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "SoloLearn Funding History". Owler. Retrieved 2017-11-12.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "Sololearn.com Site Info". Alexa Internet. Retrieved 31ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا Butcher, Mike. "Code-teaching app SoloLearn wins FbStart Apps of the Year competition". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-11-21.
  4. ^ ئ ا Laurinavicius, Tomas. "Use These 30 Incredible Websites And Apps To Learn Tech Skills". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-11-21. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "SoloLearn". Crunchbase (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-11-21.
  6. ^ "ArmeniaFTW International Startup Contest". Enterprise Incubator Foundation. ٢٠١٤-١١-١١. Archived from the original on 19ی Decemberی 2017. Retrieved 2017-11-12. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ "Coding app wins big at Facebook awards - Mobile World Live". Mobile World Live (بە ئینگلیزی). ٢٠١٧-١١-١١. Archived from the original on 11ی Decemberی 2017. Retrieved 2017-11-21. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ "SoloLearn raises a $1.2M seed round to socialize mobile code learning via its app". Techcrunch. ٢٠١٦-١٠-١٨. Retrieved 2017-11-12.
  9. ^ "Sololearn Receives $1,200,000 Seed Funding". xconomy. ٢٠١٦-١٠-١٩. Retrieved 2017-11-12.
  10. ^ "Sololearn:Courses". SoloLearn. Archived from the original on 24ی Decemberی 2017. Retrieved 2017-11-12. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ "This App Teaches You Coding Basics in Minutes per Day". MakeUseOf. Ben Stegner. ٢٠١٦-٠٥-٠٣. Archived from the original on 25ی Decemberی 2017. Retrieved 2017-11-12. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  12. ^ "SoloLearn Teaches Coding Basics In Bite-Sized Lessons Every Day". Lifehacker. ٢٠١٦-٠٣-٠٥. Retrieved 2017-11-12. Available Platforms and Courses
  13. ^ "Top Five Free Learning Apps for Android and iOS". Tech-Recipes. Leomar Umpad. ٢٠١٧-٠١-١٠. Archived from the original on 6ی Januaryی 2018. Retrieved 2017-11-12. Learn how to code with SoloLearn {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)