سۆریاڤانشی
سۆریاڤانشی | |
دەرھێنەر | ڕۆھێت شێتی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ھیرۆ یاش، کاران جۆھەر |
سەرچاوەی چیڕۆک | ڕۆھێت شێتی |
کاست | ئاکشای کومار کاترینا کێف جاکی شرۆف |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ڕیلیانس ئینتەرتەیمێنت |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ |
ماوەی فیلم | ١٤٥ خولەک |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی |
تێچوون | ١٦٠ کرۆر |
داھات | ٢٩٤٬١٧ |
سۆریاڤانشی (بە ئینگلیزی: Sooryavanshi) فیلمێکی ئەکشنی ساڵی ٢٠٢١ی ھیندییە، لەلایەن ڕۆھێت شێتی دەرھێنراوە، ھەروەھا لەلایەن ڕێلیانس ئینتەرتەیمێنت، ڕۆھێت شێتی پیکچەرز، کەیپ ئۆف گوود فیلمس بەرھەمھێنراوە. لەسەر بنەمای سیناریۆیەک کە لەلایەن یونس ساجەوال و چیرۆکێکی ڕەسەن لەلایەن شێتی دروست کراوە. ئەستێرەکان بریتیین لە: ئاکشای کومار وەک سەرۆکی ATS بەناوی ڤیر سۆریاڤانشی لە دژی کاترینا کێف و جاکی شرۆف لەگەڵ پشتگیری ڕۆڵەکانی تر جەیفد جەفێری، ڤیڤان بھاتێنا، نیھاێیسا ڕایزادە، گوڵشەن گرۆڤەر، ئەبھیمانیو سینگ، سیکێندەر خێر، نیکیتین دییر. ئاجای دیڤگان و ڕانڤیر سینگ لە لە کامیۆ دەرکەوتن، دووبارە ڕۆڵەکانیان لە فیلمەکانی پێشوو بەناوەکانی سینگھام و سیمبا دووبارە کردەوە.
لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ و پاشان لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١، بەھۆی کۆڤید-١٩ لە ھیندستان دواخرا. دوای چەند دواکەوتنێک، لە کۆتایدا لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەرتاسەری جیھان بڵاوکرایەوە، فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.[١]
چیرۆک
[دەستکاری]لەمیانەی گەڕانەوەیەكدا بۆ ڕابردوو، دوو ھاوسەر لە بۆمبێكی ساڵی ١٩٩٣دا كوژران لەكاتێكدا ئەوان ڕۆیشتوونەتە دەر بۆ سەردانی كوڕەكەیان. گێڕانەوەیەك ئەوە دەردەخات كە سەرۆكی ھێرشەكە بەناوی (بیلال احمد) كە بەرەو پاكستان ھەڵھات و لەگەڵ تیرۆرستی ترسناك (عمر حفیز) لەپەناگەیەكدا داڵدەدرا. لەم كاتەدا، سەرۆكوەزیرانی ماھاراشترا پەیوەندییەكی لەلایەن جۆینت سیپی كەبیر شرۆفەوە پێگەیشت كە پێی وت سەردانی سەرۆكی كۆمەڵەی دژەتیرۆر بكات. شرۆف ئەوەی دەرخست كە ڕیاز حفیزی كوڕی عمر لە جەیسلمەری ڕاجاسان بە ناسنامەیەكی ساختە بەناوی ڕاجبیر ڕاثۆد خۆی حەشارداوە، خاوەن ھۆتێلیك تۆڕێكی نوستووی ڕێكخست بۆ یارمەتیدانی ٤٠ تیرۆرست كە بە ھاوڵاتی ھندی دانرابوون، و ئامانجیان ڕابەری كردنی تەقینەوەی زیاتر بوو پاش ھێرشەكانی ١١/٢٦. دەربارەی جەیسلمەر، سەركردەی ئەی تی ئێس دی سی پی ڤیەر"سوریا" سوریاڤانشی و تیمەكەی ناب ڕیاز و گەڕاندیانەوە بۆ مۆمبای. كەبیر لەبارەی یەك تەنی فوول لە تەقەمەنی سوریای ئاگاداركردەوە كە ھێنرابوو بۆ ھیندستان، كە ٤٠٠ كیلۆگرام لەو بڕە لە تەقینەوەكانی ساڵی ١٩٩٣ بەكارھاتبوون، و پاشماوەكەشی كە ٦٠٠ كیلۆگرام بوو ھێشتا لە شوێنێكی وڵاتەكەدا حەشاردراوە. سوریا بە كوڕی دوو ھاوسەرە كوژراوەكەی قوربانی تەقینەوەكان ناسێنرا. سوریا پلان دادەنێت بۆ دەستبەسەركردنی ئەندامانی ماوەی خانە نوستووەكە، و لەلایەكی دیكە ھەوڵ دەدات كارەكان ڕێكبخات لەگەڵ ئەو ھاوسەرەی كە لێی جیابوبوەوە بەناوی ڕیا، كە پیشەی پزیشك بوو.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- ئاکشای کومار وەک ڤیر «سۆریاڤانشی»، سەرۆکی ATS
- کاترینا کێف وەک دکتۆر ڕیا سۆریاڤانشی
- جاکی شرۆف وەک عومەر حەفیز
- لەشکر تەیبە وەک سەرۆکی تیرۆستەکان
- جەیفد جەفێری وەک کەبیر
- گوڵشەن گرۆڤەر وەک مەولانا کادر
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]سۆریاڤانشی لەسەر بنەمای ھیچ کارێک بەردەست نییە، بەڵکو چیرۆکێکی ڕەسەنە، ھەروەھا نووسینی فیلمەکە لە ٢٠١٩ لە گۆوا دەستی پێکرد. کارەکانی فیلمەکە لە مانگی شوباتی ٢٠١٩ بەگشتی لە شاری مۆمبای دەستی پێکرد، لەو شوێنەی کە تیزەری فیلمەکە وێنەی گیرا.[٢] شێتی لە بەیانی زوو دەستی بە وێنەگرتن کرد لە ماوەی چەند کاتژمێرێک پێش ڕۆیشتنی بۆ گۆوا بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی فیلمنووسین.
پێشوازی
[دەستکاری]سۆریاڤانشی ٢٦٬٢٩ کرۆری بەدەست ھێنا لە بۆکس ئۆفیسی ناوخۆیی لە ڕۆژی کردنەوەیدا. لە ڕۆژی دووەمدا، فیلمەکە ٢٣٬٨٥ کرۆری کۆکردەوە. لە ڕۆژی سێیەمدا فیلمەکە ٢٦٬٩٤ کرۆری کۆکردەوە و کۆی کۆکراوەی ناوخۆیی کۆتایی ھەفتەی برد بۆ ٧٧٬٠٨ کرۆر.[٣] لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، فیلمەکە ٢٣٣٬٣٣ کرۆری لە ھیندستان و ٦٠٬٨٤ کرۆری لە دەرەوەی وڵات کۆکردەوە، بۆ کۆکراوەیەکی جیھانی لە ٢٩٤٬١٧ کرۆری لە سەرتاسەری جیھاندا کۆکردەوە.[٣] لەسەر پێداچوونەوەی ماڵپەڕی ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە ھەڵسەنگاندنێکی پەسەندی ٣٣٪ لەسەر بنەمای ٩ پێداچوونەوە ھەیە، بە تێکڕای ڕێژەی ٤٬٨/١٠.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sooryavanshi (2021): Budget & Box Office Verdict». Box Office India. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Akshay Kumar's Sooryavanshi Is Not A Remake Of Tamil Film, Clarifies Director». NDTV.com. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ باز بدە بەرەو: ئ ا «sooryanshi Box Office». Bollywood Hungama. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Sooryavanshi». Rotten Tomatoes. Fandango Media. لە 24 November 2021 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمەکان بە زمانی ھیندی
- فیلمە ھیندییەکان
- فیلمەکانی سەبارەت بە خۆکوژی
- فیلمە ئەکشنە ھیندییەکان
- بۆمبارانەکانی ١٩٩٣ی بۆمبای
- فیلمەکانی ٢٠٢٠ بە زمانی هیندی
- فیلمەکان دەربارەی قاچاغیی چەک
- فیلمەکان دەربارەی تاوانی ڕێکخراو لە ھیندستان
- فیلمەکان دەربارەی تیرۆریزم لە ھیندستان
- ئەو فیلمانەی لە گۆوا وێنەیگیراون
- فیلمە ھیندییەکان دەربارەی تۆڵەسەندنەوە
- فیلمەکانی ٢٠٢٠ بە زمانی ھیندی
- فیلمە ڕاونانەکانی دەیەی ٢٠٢٠
- فیلمەکانی ٢٠٢١
- فیلمە وەچەرخانەکان
- ئەو فیلمانەی بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ دواخراون
- ئەو فیلمانەی لە شاری بانگکۆک وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی لە شاری مومبای وێنەیان گیراوە
- فیلمەکانی ڕێلیەنس ئینتەرتەیمێنت