سڵیپنات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سڵیپنات
سڵیپنات لەکاتی نمایشکردنێکی ڕاستەوخۆدا
سڵیپنات لە فێستیڤاڵی ساوندوەیڤ لە ساڵی ٢٠١٢دا.
زانیارییەکان
بنەچەدێس مۆینس، لۆوا،  ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەشن
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٥ (1995)–ئێستا
کۆمپانیای تۆمارکردنڕۆدڕەنەر
ماڵپەڕslipknot1.com
ئەندامان
  • کۆری تەیلەر
  • میک تامپسن
  • جیم ڕووت
  • کرەیگ جۆنز
  • سید ویڵسن
  • شاون کراھان
  • کریس فێھن
  • ئەلێساندرۆ ڤێنتۆرێلا
  • جەی وێینبێرگ
ئەندامانی پێشوو
  • ئاندرێس کۆڵسفنی
  • گرێگ وێلتز
  • براندن دارنەر
  • جاش برەینارد
  • پۆڵ گرەی
  • جۆی جۆردیسن
  • دانی ستیڵ

سڵیپنات (بە ئینگلیزی: Slipknot) گرووپێکی مۆسیقی ھێڤی مێتاڵی ئەمریکییە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا دامەزراوە لە دێس مۆینس، لۆوا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەلایەن شۆن کراھان و بەیسژەن پۆڵ گرەی. دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی لێ گۆڕا لە سەرەتای ماوەکانی دامەزرانی، گرووپەکە پێکھات لە ٩ ئەندامی سەرەکی بۆ زیاتر لە دەیەیەک. گرەی لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠دا مرد، و لە ساڵی ٢٠١١–٢٠١٤ گیتارژەنی پێشوو دانی ستیڵ جێی گرتەوە. جۆردیسن گرووپەکەی بەجێھێشت لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، ستیڵیش لەکاتێکدا گرووپەکەی بەجێھێشت کە گرووپەکە خەریکی تۆمارکردنی یەکێک لە بەرھەمەکانیان بوون.

ئەم گرووپە باشتر ناسراون بە شێوازە سەختەکەیان لەگەڵ مۆسیقادا، ھەروەھا ناسراون بە چالاکییان لەکاتی نمایشکردنە ڕاستەوخۆکاندا. گرووپەکە بە خێرایی بەرەو سەرکەوتن بەرزبۆوە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنیان لە ساڵی ١٩٩٩. ئەلبومی دواتر کە لە ساڵی ٢٠٠١دا بڵاوبۆوە لە ژێر ناوی لۆوا، ھەرچەندە تاریکتریش بوو، گرووپەکەی زیاتر بەناوبانگ کرد. دوای پشوویەکی کورت، ئەوان لە ساڵی ٢٠٠٤دا گەڕانەوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرھەمە نوێکەیان. لە ساڵی ٢٠٠٨دا ئەلبومێکیان بڵاوکردەوە بەناوی ھیچ ھیوایەک نەماوە، ئەم بەرھەمە توانی بگاتە ژمارە یەکی بیلبۆرد ٢٠٠.

سەرچاوەکان[دەستکاری]