سڕبوونی زستانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیسەڵ لەو گیانڵەبەرانەیە بە سوڕی سڕبوونی زستان دادەڕوات.

سڕبوونی زستانە[١] یان سووڕی سڕبوون[١] بەھەردوو جۆڕی زستانە و ھاوینە (ئینگلیزی: Hibernation)[٢] دەستەواژەیەکی گیانەوەر زانیە بەکاردێت بەرامبەر ئەو کانەی کە ھەندێ لە گیانڵەبەران پێیدا تێپەر دەبن بۆ خۆپاراستنیان لە ناھەمواری کەش و ھەواوە بەجۆرێک ماوەکەی نزیکەی وەرزێک دەخایەنێت، ئەو گیانلەبەرانەی لەوەرزی زستان بەھۆی نزمی پلەی گەرماوە دەچنە سوڕی سڕبوون بەدرێژایی وەرزی سەرما لەدۆخی سڕبوون دەمێننەوە تا بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پێیان دەڵێن لەسوڕی سڕبونی زستانە دان، وە ھەندێ لە گیانلەبەران بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە دەچنە دۆخی سڕبوون تاوەکو خۆیان لەگەرما بپاڕێزن بەدرێژایی وەرزی گەرما تا ئەو کاتەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، پێیان دەڵێن سوڕی سڕبوونی ھاوینە.

ھەریەک لەسوڕی سڕبوون و کۆچی گیانلەبەران بەیەک شت ھەژماردەکرێن، کە ھەردووک لێی خۆپاراستنە لە نەگونجاوی پلەی گەرما..

بەرفڕاوانی بەکارھێنانی[دەستکاری]

دەستەواژەی سڕبوون لەزۆر بواردا بەکاردێت ئەمانەی خواڕەوە ھەندێک نمونەن:

  • لەبواری زیندەوەر زانی:مەبەست لەسڕبوون لێی بەسەربردنی وەرزی زستانە لەلایان زیندەوەرانەوە، گەلێک لەزیندەوەران بۆخۆپاڕێزی لەسەرما چەندین ڕێگای جیاواز بەکاردێنن وەک توێژاڵی پێستی یان پەناگە یان ھێلکەخانوو، لەھەرشوێنێک بەگوێرەی ژینگەی زیندەوەرەکە، کە ھەمدێکیان لە بنمیچی خانووی مرۆڤ دان، یان لەژێر توێژاڵی قەدی درەخت و ژێڕگەڵاوەریوەکانی پایزدا خۆیان سست دەکەن، کە زیندەوەرەکە بە دڕێژایی کاتە ساردەکان نابزوێت تاوەکو سەرەتای وەرزی بەھار، وە ھەندێ لە زیندەوەرانیش کۆچ دەکەن بۆناوچەیەکی گەڕم تر وەک پەپولەی موناڕش.
  • تەنھا زیندەوەران کۆچ ناکەن، بەڵکو ھەندێ لە باڵندەکانیش کۆچ دەکەن بۆ ژینگەیەکی گونجاوتر لەڕووی خۆراک و پلەی گەرمیەوە.
  • ھەروەک زیندەوەران دارمیوەکانیش دەچنە ئەم قۆناغەوە، ھەندێک لە دارمێوەکان لەھەندێ شوێنی زەمین بەھۆی کەمی تیشکی خۆڕ و کەمی ئاو بە سوڕی سڕبوون دا دەڕۆن تا وەرزی بەھارو نوێ بوونەوەیان.
  • ھەروەک زیندەوەر و ڕوەکەکان ھەندێ مرۆڤیش دەچنە ئەم قۆناغەوە، ھەندێ لەدانیشتوانی باکوری گۆی زەوی بە درێژایی وەرزی زستان ناچاردەبن لە ماڵەکانیان دا سست بن و نەبزوێن، یانیش لەکاتی کەشتیە ئاسمانیەکان بۆ دۆزینەوەی زانستی ھەسارەکانی دەرەوەی زەوی ھەندێکیان بەدڕێژایی گەشتەکە دەچنە سوڕی سڕبوون. 
  • لەبواری ڕووەک نەخۆسیەوە بەکاردێت، ھەندێک لەزاناکان لەکاتی لێکۆڵینەوەیان ناچاردەبن بۆماوەیەکی زۆر بە دیار تەشەنەکردنی ڕووەکێکەوە دابنیشن و نەخۆشی و زانستەکانی لى وەڕبگرن وەک بۆنمونە دۆزینەوەی نەخۆشیەکانی پەتاتە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا قاموس المورد، البعلبكي، بيروت، لبنان.
  2. ^ سبات شتوي en anglais