سوورێن سپانداریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوورێن سپانداریان

لەدایکبوون١٨٨٢
مەرگ١٩١٦ (٣٣−٣٤ ساڵ ژیاوە)
کراسنۆیارسک، ئیمپراتۆرییەتیی ڕووسی
نەتەوەئەرمەنی
پیشەڕەخنەگری ئەدەبیات، پۆبلیسیست و بۆلشێڤیک

سوورێن سپانداریان (بە ئەرمەنی: Սուրեն Սպանդարի Սպանդարյան ; ١٨٨٢ لە تیفلیس – ٢٤ی ئەیلوولی ١٩١٦ لە کراسنۆیارسک) شۆڕشگێڕ و ڕەخنەگری ئەدەبی و پۆبلیسیستێکی ئەرمەنی بووە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی فراکسیۆنی بەلشەفی لە پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا. لە کانوونی دووەمی ١٩١٢ لە کۆنفرانسی پراگدا بۆ کۆمیتەی ناوەندی بەلشەفییەکان ھەڵبژێردرا.[١] لە مانگی ئازاری ھەمان ساڵدا، سپانداریان لە باکوو دەستبەسەر کرا. لێنین کە سپانداریانی بە «کرێکارێکی زۆر بەنرخ و دیار» دەزانی[٢] دوای دەستگیرکردنەکەی لە ڕووی دارایییەوە پشتگیری لە باوکی سپاندریا کرد، بەو پێیەی کە ئەم دووەمیان لەو کاتەدا بەبێ ھیچ ئامرازێک لە پاریس دەژیا[٣] سپانداریان سزای دەربەدەری ھەتاھەتایی بۆ سیبیریا بەسەردا سەپێندرا و دوای چوار ساڵ لەوێ کۆچی دوایی کرد.[٤]

ڕێزلێنان[دەستکاری]

لە یەریڤان پەیکەرێکی ئەو ھەیە. شارۆچکە کانی سپانداریان، شیراک، سپانداریان، سیونیک و سوورێناڤان وان بە ناوی ئە و ناونراون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ HISTORY OF THE COMMUNIST PARTY OF THE SOVIET UNION (BOLSHEVIKS), Chapter 5, by J.V. Stalin
  2. ^ Collected Works, Filth (Russian) Ed., Vol. 52. V.I. Lenin, memo to Vyacheslav Molotov|V.M. MOLOTOV FOR THE R.C.P.(B.) C.C. SECRETARIAT
  3. ^ Lenin Miscellany XIII, V.I. Lenin, letter to V. A. TER-IOANNISYAN, 5 May 1912
  4. ^ Spandaryan, Suren Spandarovich ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.