ستێپان شاومیان
| ستێپان شاومیان | |
|---|---|
| بە ئەرمەنی: Ստեփան Գևորգի Շահումյան | |
| لەدایکبوون | ١ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٨ تبلیس، گورجستان |
| مردن | ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨ (٣٩ ساڵ ژیاوە) Krasnovodsky Uyezd، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
| دڵسۆزی | Baku Commune |
| ھۆی مەرگ | برینی فیشەک |
| ھاوسەر | Ekaterina Shahumyan |
| منداڵ | Suren Shaumyan، Lev Shaumyan، Sergey Shahumyan |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەرمەنی، زمانی ڕووسی، زمانی ئەڵمانی |
| بواری کار | سیاسەت، ڕەخنەی ئەدەبی، ڕۆژنامەوانی، translating activity |
| پۆستەکان | ئەندامی ئەنجومەنی دامەزرێنەری ڕووسیا |
| پەروەردە | زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین |
| ئەندامی حیزبی | پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
| نەژاد | ئەرمەنییەکان |
| بەشداربووە لە | 4th Congress of the Russian Social Democratic Labor Party، 5th Congress of the Russian Social Democratic Labor Party، شەشەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
| ئەندامی | 26 Baku Commissars |
ستێپان شاومیان (بە ئەرمەنی: Ստեփան Գևորգի Շահումյան) ١ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٨ – ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨) شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدارێکی بەلشەفی بوو کە لە سەرانسەری قەوقاز چالاک بوو.[١] شاھومیان ئەرمەنی نەتەوەیی بوو و ڕۆڵی ئەو وەک سەرکردەی شۆڕشی ڕووسیا لە قەوقاز نازناوی «لینینی قەوقازی»ی بۆ ھێنا، کە ئاماژەیە بۆ سەرکردەی شۆڕشی ڕووسیا ڤلادیمیر لێنین.[٢] لەکاتێکدا لە تەممووزی ١٩١٨دا کۆمۆنەی باکوو لە دەسەڵات دەرکرا، ئەو و شوێنکەوتووانی کە بە ٢٦ کۆمیساری باکوو ناسراون، شارەکەیان جێھێشت و بەسەر دەریای خەزەردا ھەڵھاتن. ئەو و باقی کۆمیسارەکان لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩١٨ لەلایەن ھێزەکانی دژە بەلشەڤیکەوە دەستگیرکران و لە سێدارە دران
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]
ستیپان گێڤۆرگی شاومیان لە شاری تبلیس لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە کە ئەوکات بەشێک بوو لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا، لە خێزانێکی بازرگانانی قوماشی ئەرمەنی لەدایکبووە[٣] لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سانت پترسبۆرگ و زانکۆی تەکنیکی ڕیگا خوێندوویەتی لەوێ لە ساڵی ١٩٠٠ پەیوەندی بە پارتی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا کردووە و سۆشیال دیموکراتەکانی ئەرمەنی ڕێکخستووە. لە ساڵی ١٩٠٥ بەشی فەلسەفەی زانکۆی ھومبۆڵتی بەرلین تەواو کردووە[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ (ئەرمەنی) Arzumanyan, M. Շահումյան, Ստեփան Գևորգի. "Yerevan, Armenian SSR, vol. viii", The Soviet Armenian Encyclopedia, 1982, pp. 431–34
- ↑ Panossian, Razmik. The Armenians: From Kings And Priests to Merchants And Commissars. New York: Columbia University Press, 2006 p. 211; ISBN 0-231-13926-8
- ↑ Rezvani، Babak (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). Conflict and Peace in Central Eurasia: Towards Explanations and Understandings (بە ئینگلیزی). BRILL. لاپەڕە ١٤٤. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٢٧٦٣٦-٩.
- ↑ of Stepan Shahumain. «Milestones of the revolution. Life and death». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.