ستێفن ئیلۆپ
![]() |
ستێفن ئیلۆپ | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٣ی کانوونی یەکەم، ١٩٦٣ |
پیشە | سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار، نۆکیا |
ستێفن ئیلۆپ (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٣) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نۆکیایە. هاوڵاتییەکی کەنەدییە و یەکەم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نافینلاندیی نۆکیایە کە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ شوێنی ئۆلی-پێکا کالاسڤو گرتەوە.
پیشە[دەستکاری]
ستێفن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماکرۆمێدیا بوو کاتێک کۆمپانیاکە بە ئەدۆب فرۆشرایەوە. لەپێش فرۆشتنی ماکرۆمێدیا، بۆ ماوەی ٧ ساڵ کاری لە ماکرۆمێدیا کردووە.
خوێندەواری[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٨١ ستێفن کارگێڕی و ئەندازیاریی کۆمپیوتەری خوێندووە و لە ساڵی ١٩٨٦ بەکالۆریۆسی تەواو کردووە.
ژیانی تایبەتی[دەستکاری]
ئیلۆپ لە ئۆنتاریۆ، کەنەدا لەدایک بووە. هاوسەرگیری لەگەڵ نانسی ئیلیپ پێکهێناوە کە خاوەنی ٥ منداڵە لێی، لەناویاندا سیانەیەک.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
- ستێفان ئیلۆپ لە تویتەر.