ستی کچی سەعد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستی کچی سەعد (بە سەواحیلی: Siti binti Saad؛ لەدایکبووی ١٨٨٠–مردووی ١٩٥٠) دەنگبێژێکی تەنزانییە، لە پێشەوا و پێشینەکانی مۆسیقای خۆڕھەڵاتی ئەفریقایە، دروشم و ھێمای شانازی مۆسیقای سەواحیلییە.

ستی خان بە یەکەم ئافرەتی دەنگ بێژی ھەموو تەنزانیا و خۆڕھەڵاتی ئەفریقا دادەنرێت کە توانیویەتی گۆرانییەکانی تۆمار بکات.

ماوەی زێڕینی ستی سەعد لەنێوان ١٩٢٨ بۆ ١٩٥٠ بوو. لەم ماوەیە ١٥٠ قەوانی گرامافۆنی تۆمارکردووە و بەرھەمەکانی لەسەرانسەری خۆڕھەڵاتی ئەفریقا بڵاوکرایەوە، گۆرانی پێشکەش کردووە لە کینیا و تەنجانیقا و زەنزیبار، بۆ تۆماری گۆرانییەکانی سەردانی مۆمبای پایتەختی ھیندستانی کردووە چونکە لەو ساتدا ئامێری تۆمارکردنی دەنگی لێ نەبووە.

ستی کچی سەعد بووە چرا و ڕێگای بەردەم سەدان ئافرەتی دەنگ خۆش کردەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]