بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ستیڤ تۆلتز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ستیڤ تۆڵتز
لەدایکبوون1972 (تەمەن ٥٣–٥٤)
سیدنی، ئوسترالیا
پیشەڕۆماننووس
نەتەوەئوسترالیایی
ھاوسەرماریا پێتێر-تۆلتز
وێبگە
stevetoltz.com

ستیڤ تۆلتز (بە ئینگلیزی: Steve Toltz)؛ لە ساڵی ١٩٧٢ لە سیدنی لەدایک بووە. ڕۆماننووسێکی ئوسترالیایییە و بە ڕۆمانەکانی پاژێک لە تەواوەت و لمی ڕەوان و ھەر چی دەبێت با ببێت ناسراوە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

تۆڵتز خوێندکاری قوتابخانەی کیلارا بوو و دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ زانکۆی نیوکاسڵ دەرچوو. پێش ئەوەی دەست بە کاری وێژەیی بکات، لە شارەکانی مۆنتریاڵ، ڤانکۆڤەر، نیویۆرک، بارسێلۆنا و پاریس زۆر کاری جۆراوجۆری کردووە؛ لەوانە فیلمبەرداری، بازاڕوانی، پاسەوانی، وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزی و نووسینی سیناریۆی فیلمەکان. لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ ژنێکی وێنەکێش و ئەسترالیایی-فەڕەنسی ھاوسەرگیری کرد. [١] لە ساڵی ٢٠١٢ یەکەم منداڵیان، کە کوڕێک بوو، لەدایک بوو.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

یەکەم ڕۆمانی بەناوی پاژێک لە تەواوەت (بە ئینگلیزی: A fraction of the whole) لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاو کردەوە کە پێشوازییەکی زۆری لێ کرا و لە ھەمان ساڵ بۆ خەڵاتی بووکەر پاڵێورا کە ئەمە زۆر کەم پێش دێت بۆ یەکەم ڕۆمانەکان. ئەم ڕۆمانەی یەکێک لە گەورەترین ڕۆمانەکانی مێژووی ئوسترالیایە.[٢][٣][٤][٥][٦] دووھەمین ڕۆمانی بەناوی لمی ڕەوان، لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاو کردەوە[٧] ئەم ڕۆمانەش خەڵاتی ڕەسڵی بردەوە.[٨] ڕۆمانێکی تری ئەو بە ناوی «ھەر چی دەبێت با ببێت» (Here Goes Nothing) لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ بڵاو کرایەوە.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ http://www.theaustralian.com.au/arts/out-about/childs-play-for-peter-toltz/story-fn9d31nx-1226263652461
  2. ↑ انتشار اثری جدید از استیو تولتز
  3. ↑ رمانی که ماه‌ها اسیرتان می‌کند ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ↑ بعد از موفقیت رمان «جزء از کل»
  5. ↑ «نقد رمان «جزء از کل» نوشته استیو تولتز». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲۹ مه ۲۰۱۷ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  6. ↑ درخشش«جز از کل»از استرالیا تا ایران
  7. ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ↑ Morris، Linda (٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «Steve Toltz's Quicksand wins $10,000 humour writing prize». Sydney Morning Herald. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ↑ «دربارهٔ «هرچه باداباد»، تازه‌ترین اثر استیو تولتز». www.shahraranews.com. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]