ستریم ئۆف پاشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ستریم ئۆف پاشن
ستریم ئۆف پاشن لە نێزەرلاندس (ھۆڵەندا)، ٢٠٠٩.
ستریم ئۆف پاشن لە نێزەرلاندس (ھۆڵەندا)، ٢٠٠٩.
زانیارییەکان
بنەچەھۆڵەندا، مەکسیک.
چەشنەکانپرۆگرێسڤ مێتاڵ، سیمفۆنیک مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ[١][٢][٣]
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٥–٢٠١٦
کۆمپانیاکانئینساید ئاوت میوزیک / ئێس پی ڤی، نەیپاڵم ڕێکۆردز
بابەتە پەیوەندیدارەکانئەیریۆن
وێبگەstreamofpassion.com
ئەندامانمارسێلا بۆڤیۆ
ئاریێن ئانتۆنی لوکاسن
لۆری لینستروت
ئێریک ھازیبرێک
ستیڤن شەڵتز
یۆھان ڤان ستراتەم
ئەلێیاندرۆ میلان
جێفیری ڕێڤێت
دەیڤی میکەرز
مارتین پیتەرس

ستریم ئۆف پاشن (بە کوردی: چەمی سۆز) گرووپێکی مۆسیقی ھۆڵەندی بوو کە چەشنی مۆسیقاکەیان کاریگەری سیمفۆنیک مێتاڵ و لاتینی و گۆتیکی لەسەر بووە. گرووپەکە دۆزراوەتەوە و دامەزراوە لەسەر دەستی گیتارژەن و ئاوازدانەر ئاریێن ئانتۆنی، لەگەڵ گۆرانیبێژ، کەمانژەن و ھۆنراوەنووسی مەکسیکی مارسێلا بۆڤیۆ. گرووپەکە لە مێژووی دامەزرانییەوە ٤ ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردۆتەوە.

لە ٢٠٠٧دا، گیتارژەن لوکاسن گرووپەکەی بەجێھێشت لەگەڵ گیتارژەنی خۆشەویستی لۆری لینستروت؛ بۆ ئەوەی ئەندامەکانی تر بەتەنھا بەردەوام بن، ھەروەک لە سەرەتاوە پلانی بۆ دانابوو. دواتر ئەرکی گرووپەکە لە ڕووی مۆسیقییەوە کەوتەوە سەر گۆرانیبێژی سەرەکی مارسێلا، لەگەڵ خۆشەویستەکەی یۆھان ڤان ستراتەم، لەگەڵ بەرھەمھێنەری مۆسیقا یوست ڤان دێن برۆیک. گرووپەکە ھەر بە ھەمان ئەندامانەوە مانەوە دوای ٢٠٠٩ تا ساڵی ٢٠١٦. لە نیسانی ٢٠١٦دا، دوای ئەلبومێکی ڕاستەوخۆ بەناوی مێمێنتۆ، ئەوان ڕایانگەیاند کە ئەوان جیا دەبنەوە و دەست لە گرووپەکە ھەڵدەگرن تا زووە، لەجێی ئەوەی بھێڵن کە کاریگەری گرووپەکە بەرەو کاڵبوونەوە بچێت و بەرەو ڕێگەیەکی بەرن کە شوێنی ئەو نییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ www.streamofpassion.com ٢٨ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ heavymetal.about.com ٢٧ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "www.napalmrecords.com". Archived from the original on 9ی Novemberی 2012. Retrieved 27ی Mayی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.