سایاکابی ئۆساکابی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
سایاکابی ئۆساکابی
سایاکابی ئۆساکابی لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوون (١٩٧٨-0٥-٢٩) ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨ (تەمەن ٤٢)
کانگاوا، ژاپۆن
نەتەوەژاپۆنی
پیشەچالاکوانی مافەکانی ژنان، کاری ھونەری
ساڵانی چالاکی٢٠١٤ - ئێستا
ناوبانگبەڕێوبەری تۆڕی ماتھارا نێت، بۆ ھاوکاریکردنی ژنان

سایاکابی ئۆساکابی (بە ژاپۆنی: 小酒部 さやか, لە دایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨) چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە ژاپۆن.[١] ئەو شوێن لایەنە یاساییەکان کەوت بۆ جێبەجێکردنی یاسای ھەلی یەکسانی لە ژاپۆن ھەروەھا دانانی بێزارکردن بەکارێکی نایاسایی.[٢] سایاکا لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣]

ژیان[دەستکاری]

سایاکابی ئۆساکابی لە ساڵی ١٩٧٨ لە ژاپۆن لەدایکبووە.[١] وەک سەرنووسەر لە گۆڤارێکی ژاپۆنی کاری دەکرد، بەڵام کاتێک دووگیانبوو، لەبڕی کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنی، ئەوا لەلایەن بەڕێوبەرەکەی فشاری لێکرا تا واز لەکارەکە بھێنێت. ئەمەش لەدوای لەبارچوونی دوو کۆرپەلەی دیکەی بوو لەپێشوودا، ئۆساکابی داوای مۆڵەتی لەکارکردن کرد بەڵام لەلایەن بەڕێوبەرەکەی ڕەتکرایەوە. سایاکابی وازی لەکارەکەی ھێنا، لەبەرامبەردا سکاڵای تۆمارکرد.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤، کەیسەکەی بردەوە وە گرووپێکی پێکھێنا بەناوی ماتھارا نێت،[٥] کە ئێستا بۆتە شوێنێک بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی ژنان.[٦]

کۆڕبەندی ئابووری جیھانی، ژاپۆنی لە لیستی ١٠٤ەمین نوڵاتی جیھان دانا، لەڕووی یەکسانی لە شوێنی کاردا، ھەروەھا بەپێی ئامارەکان ١ لە ٤ ژنانی ژاپۆن ڕووبەڕووی ھەراسانکردن دەبنەوە لەکاتی دووگیانی.[٧] ئەمەش وێڕای ئەوەی یاساکانی ژاپۆن، زامنی مافەکانی ژنانیان کردووە و لەکاتی دووگیانی، ژنان بۆیان ھەیە ١٤ حەفتە مۆڵەت وەربگرن.

سایاکابی ئێستاش لە تۆڕەکەی ماتھارا نێت بەردەوامە بۆ پێگەیاندنی ژنان، ئامانجیشی گۆڕینی ڕێسا و ڕێنماییەکانە بۆ بەرژەوەندی ژنان بۆ گەیشتن بە ھەلی کارکردنی یەکسان لەوڵاتەکەی.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Stewart، Devin (January 29, 2015). "Abenomics Meets Womenomics". Foreign Affairs. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  2. ^ Okunuki، Hifumi (29 October 2014). "'Maternity harassment' verdict benefits women, men — and our humanity". The Japan Times. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  3. ^ "Biographies of 2015 Award Winners". U.S. State Department. March 2015. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2015-03-07. لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  4. ^ Okabayashi، Sawa (4 October 2014). "Women joining hands to combat 'maternity harassment' at work". The Asahi Shimbun. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  5. ^ Tomisawa، Ayai؛ Ando، Ritsuko (25 September 2014). "Women fight maternity harassment in the shadow of 'Abenomics'". The Japan Times. Reuters. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  6. ^ Okunuki، Hifumi (23 September 2013). "Matahara: turning the clock back on women's rights". The Japan Times. لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  7. ^ Uhlmann، Chris (November 3, 2014). "Hopes that court cases will challenge Japan's gendered workplaces". vocalook. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  8. ^ Staff Report (7 March 2015). "U.S. 'matahara' activist calls U.S. award 'encouragement' to working women, says more must be done". The Japan Times. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.