سانەکانی ھەورامان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سان لە ھەوراماندا حوکمڕانیانکردووە، بێجگە لەوەی ھەندێک لە حوکمڕانەکانی ھۆرامان نازناوی (میر یان بەگ)یان ھەڵگرتووە، بۆیە پێویستە لێرەدا و پێش ھەموو شتێک تیشکێک بخەینە سەر وشەی (سان): ھەریەک لە (مەردۆخ، ئێدمۆندز، ھادی بەھمەنی) پێیانوایە وشەی سان لە وشەی سوڵتانی عەرەبیەوە ھاتووە، گوایا سوڵتان وەک نازناوێک لەلایەن شاکانی دەوڵەتی صەفەوییەوە دراوە بە حوکمڕانەکانی ھۆرامان، ئەوەش وەک جۆرە کەمکردنەوە و سوکایەتیکردنێک بە پایەی سوڵتانەکانی عوسمانی. ھەندێکیش وتوویانە وشەی سان لە (شاە)یان (شیخ)ی عەرەبیەوە ھاتووە پاشان وشە کە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە و بووە بە (سان). (مامۆستا محەمەد ئەمین ھۆرامانی) لە کتێبی مێژووی ھۆراماندا باسی لەوە کردووە وشەی سان لە وشەی (ساتراپ)ەوە ھاتووە کە وشەیەکی میدییە و واتای (حاکمی ناوچە، گەورەی ناوچە، کوێخای ناوچە، فەرمانداری ناوچە، کاربەدەستی ناوچە) دەگەیەنێت، چونکە وڵاتی میدییەکان ناوبانگی بە وڵاتی (ساتراپنشینان) دەرکردووە، تا ئێستاش وشەی (ساتراپ)ی میدی لە فەرھەنگە جۆربەجۆرە ئەوروپاییەکاندا بە ھەمان ماناوە دێت، ھەروەھا یۆنانییەکان باسیان لەوە کردووە (وڵاتی میدیا) لەسەردەمی ئەشکانییەکاندا بۆ چەند ناوچەیەک دابەشکراوە، ھەریەک لەو ناوچانەش (ساتراپ)ێک حوکمیکردووە، (مامۆستا محەممەد ئەمین ھۆرامانی) لە درێژەی باسەکەیدا نووسیویەتی: لەسەردەمی حوکمی ئەشکانییەکاندا سەرۆک ھۆزەکانی ناوچە جۆربەجۆرکان بۆ (ساتراپ) دیاریکران و حوکمیانگرتوَتە دەست، کەوابوو دەبێ بڵێین حوکمی ئەشکانییەکان حوکمێکی دەرەبەگی بووە، ھەر لەو سەردەمەدا شێوازی حوکمی ھۆرامان ساتراپنشین بووە، وشەی (سان)یش کورتکراوەی وشەی (ساتراپ)ە.

سانەکانی ھۆرامان ماوەیەکی دوور و درێژ حوکمی ناوچەکەی خوَیان کردووە و ھەندێک جاریش دەستیان بە دەرەوەی ھۆرامان گەیشتووە، مەڵبەندی حوکمڕانییەکەیان لەم شوێنانەدا بووە:

  1. مەڵبەندی حوکمڕانەکانی لھۆن (نەوسود) بووە، بۆ ماوەیەکی کەمیش گوێزراوەتەوە بۆ (گوندی نۆدشە) و لە سەردەمی حوکمڕانی (کەریم سان)یشدا (گوندی خانەگا) کراوە بە مەڵبەندی حوکمڕانی (ھۆرامانی لھۆن).
  2. مەڵبەندی حوکمڕانەکانی تەخت (شاری ھۆرامان) بووە.
  3. مەڵبەندی حوکمڕانەکانی (کەمەرە و رەزاو) سەرەتا (کەڕاوا) بووە، پاشان گوێزراوەتەوە بۆ (رەزاو).
  4. مەڵبەندی حوکمڕانەکانی (دزڵی و شامیان) بەردەوام (گوندی دزڵی) بووە.

سەرەتای حوکمڕانییەکەشیان لە (بەھمەنی سێیەم)ەوە دەستیپێکردووە، لەسەر رۆشنایی سەرچاوە مێژووییەکان چەند ئەڵقەیەکی وونبوو لە حوکمڕانی ھۆراماندا ھەن،

ناوی ھەندێک لە سانەکانی ھۆرامان[دەستکاری]

١-بەھمەنی سێیەم ھەرچەندە جیاوازی زۆر لەسەرچاوە مێژووییەکاندا لە بارەی ماوەی ژیان و حوکمڕانی (بەھمەنی سێیەم)ەوە ھەیە، بەڵام زۆربەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن ناوبراو لەسەر فەرمانی (شێخ جەلالەدینی غازی) کراوە بە حوکمڕانی ھۆرامان،

  1. باریە بەگ
  2. میر جەلالەدین

٤-میر سەعید بە میرجیاشا-یش ناسراوە ٥-سڵێمان بەگ

  1. بارامی میرزابەگ
  2. عەباسقولی سان

-بارام سان

  1. قاسم سان
  2. حسێن سان
  3. خالید سان
  4. عەلیمەردان سان
  5. رەزا سان
  6. ھەسەن سان
  7. حەمەسەعیدسان
  8. رۆستەم سان
  9. حەمەساڵح سان
  10. جافرسان
  11. حەمەئەمین سان
  12. کریم سان

ئەمە ناوی ھەندیک لەسانەکانی ھۆرامان بو کە فەرمانرەوایی ئەو ناوچەیەیان کردوە بەو ھیوایەی زانیارییەکانتان سەبارەت بە مێژوو رەسەنایەتی ئەم ناوچەیە فراوانتر بوبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]