سانەکانی ھەورامان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە سانەکانی هەورامانەوە)
Jump to navigation Jump to search

(35) سان له‌ هۆراماندا حوكمڕانیانكردووه‌, بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ حوكمڕانه‌كانی‌ هۆرامان نازناوی‌ (میر یان به‌گ)یان هه‌ڵگرتووه‌, بۆیه‌ پێویسته‌ لێره‌دا و پێش هه‌موو شتێك تیشكێك بخه‌ینه‌ سه‌ر وشه‌ی‌ (سان): هه‌ریه‌ك له‌ (مه‌ردۆخ, ئێدمۆندز, هادی‌ به‌همه‌نی‌) پێیانوایه‌ وشه‌ی‌ سان له‌ وشه‌ی‌ سوڵتانی‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ هاتووه‌, گوایا سوڵتان وه‌ك نازناوێك له‌لایه‌ن شاكانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ صه‌فه‌وییه‌وه‌ دراوه‌ به‌ حوكمڕانه‌كانی‌ هۆرامان, ئه‌وه‌ش وه‌ك جۆره‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و سوكایه‌تیكردنێك به‌ پایه‌ی‌ سوڵتانه‌كانی‌ عوسمانی‌. هه‌ندێكیش وتوویانه‌ وشه‌ی‌ سان له‌ (شاه‌) یان (شیخ)ی‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ هاتووه‌ پاشان وشه‌ كه‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌ و بووه‌ به‌ (سان). (مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین هۆرامانی‌) له‌ كتێبی‌ مێژووی‌ هۆراماندا باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌ وشه‌ی‌ سان له‌ وشه‌ی‌ (ساتراپ)ـه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ وشه‌یه‌كی‌ میدییه‌ و واتای‌ (حاكمی‌ ناوچه‌, گه‌وره‌ی‌ ناوچه‌, كوێخای‌ ناوچه‌, فه‌رمانداری‌ ناوچه‌, كاربه‌ده‌ستی‌ ناوچه‌) ده‌گه‌یه‌نێت, چونكه‌ وڵاتی‌ میدییه‌كان ناوبانگی به‌ وڵاتی‌ (ساتراپنشینان) ده‌ركردووه‌, تا ئێستاش وشه‌ی‌ (ساتراپ)ی‌ میدی‌ له‌ فه‌رهه‌نگه‌ جۆربه‌جۆره‌ ئه‌وروپاییه‌كاندا به‌ هه‌مان ماناوه‌ دێت, هه‌روه‌ها یۆنانییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ (وڵاتی‌ میدیا) له‌سه‌رده‌می‌ ئه‌شكانییه‌كاندا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دابه‌شكراوه‌ ، هه‌ریه‌ك له‌و ناوچانه‌ش (ساتراپ)ێك حوكمیكردووه‌, (مامۆستا محه‌ممه‌د ئه‌مین هۆرامانی‌) له‌ درێژه‌ی‌ باسه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی‌: له‌سه‌رده‌می‌ حوكمی‌ ئه‌شكانییه‌كاندا سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ ناوچه‌ جۆربه‌جۆركان بۆ (ساتراپ) دیاریكران و حوكمیانگرتوَته‌ ده‌ست, كه‌وابوو ده‌بێ‌ بڵێین حوكمی‌ ئه‌شكانییه‌كان حوكمێكی‌ ده‌ره‌به‌گی‌ بووه‌, هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا شێوازی‌ حوكمی‌ هۆرامان ساتراپنشین بووه‌, وشه‌ی‌ (سان)یش كورتكراوه‌ی‌ وشه‌ی‌ (ساتراپ)ـه‌.

سانه‌كانی‌ هۆرامان ماوه‌یه‌كی‌ دوور و درێژ حوكمی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ خوَیان كردووه‌ و هه‌ندێك جاریش ده‌ستیان به‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هۆرامان گه‌یشتووه‌, مه‌ڵبه‌ندی‌ حوكمڕانییه‌كه‌یان له‌م شوێنانه‌دا بووه‌: 1-مه‌ڵبه‌ندی‌ حوكمڕانه‌كانی‌ لهۆن (نه‌وسود) بووه‌, بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌میش گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ (گوندی‌ نۆدشه‌) و له‌ سه‌رده‌می‌ حوكمڕانی‌ (كه‌ریم سان)یشدا (گوندی‌ خانه‌گا) كراوه‌ به‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ حوكمڕانی‌ (هۆرامانی‌ لهۆن). 2-مه‌ڵبه‌ندی‌ حوكمڕانه‌كانی‌ ته‌خت (شاری‌ هۆرامان) بووه‌. 3-مه‌ڵبه‌ندی‌ حوكمڕانه‌كانی‌ (كه‌مه‌ره‌ و ره‌زاو) سه‌ره‌تا (كه‌ڕاوا) بووه‌, پاشان گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ (ره‌زاو). 4-مه‌ڵبه‌ندی‌ حوكمڕانه‌كانی‌ (دزڵی‌ و شامیان) به‌رده‌وام (گوندی‌ دزڵی‌) بووه‌. سه‌ره‌تای‌ حوكمڕانییه‌كه‌شیان له‌ (به‌همه‌نی‌ سێیه‌م)ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌, له‌سه‌ر رۆشنایی‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی‌ وونبوو له‌ حوكمڕانی‌ هۆراماندا هه‌ن,

ناوی‌ هه‌ندێك له‌ سانه‌كانی‌ هۆرامان[دەستکاری]

1-به‌همه‌نی‌ سێیه‌م هه‌رچه‌نده‌ جیاوازی‌ زۆر له‌سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كاندا له‌ باره‌ی‌ ماوه‌ی‌ ژیان و حوكمڕانی‌ (به‌همه‌نی‌ سێیه‌م)ـه‌وه‌ هه‌یه‌, به‌ڵام زۆربه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن ناوبراو له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ (شێخ جه‌لاله‌دینی‌ غازی‌) كراوه‌ به‌ حوكمڕانی‌ هۆرامان, 2-باریه‌ به‌گ 3-میر جه‌لاله‌دین 4-میر سه‌عید به‌ میرجیاشا-یش ناسراوه‌ 5-سڵێمان به‌گ 6-بارامی‌ میرزابه‌گ 7-عه‌باسقولی‌ سان -بارام سان 9-قاسم سان 10-حسێن سان 11-خالید سان 12-عه‌لیمه‌ردان سان 13-ره‌زا سان 14-هه‌سه‌ن سان 15-حه‌مه‌سه‌عیدسان 16-رۆسته‌م سان 17-حه‌مه‌ساڵح سان 18-جافرسان 19-حه‌مه‌ئه‌مین سان 20- كریم سان ئه‌مه‌ ناوی‌ هه‌ندیك له‌سانه‌كانی‌ هۆرامان بو كه‌ فه‌رمانره‌وایی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردوه‌ به‌و هیوایه‌ی‌ زانیارییه‌كانتان سه‌باره‌ت به‌ مێژوو ره‌سه‌نایه‌تی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ فراوانتر بوبێت .

سەرچاوەکان[دەستکاری]