ساموێڵ باربەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساموێڵ باربەر، وێنەگیراوە لەلایەن کارڵ ڤان ڤێشتن، ١٩٤٤

ساموێڵ ئۆسمۆند باربەر II (٩ی ئاداری ١٩١٠ - ٢٣ کانوونی دووەمی ١٩٨١) ئاوازدانەرێکی ئۆرکسترا، ئۆپێرا، کۆڕاڵ و پیانۆی ئەمەریکی بوو. یەکێکە لەناودارترین ئاوازدانەرانی سەدەی بیستەم. ڕەخنەگری مۆزیکی دۆناڵ هێناهن دەڵێت "بەنزیکەیی، هیچ ئاوازدانەرێکی تری ئەمەریکی وەک ئەو چێژی لەو ستایشە زووە بەردەوامە بێ کۆتاییە وەرنەگرتووە". ئەداجیۆ بۆ ژێدارەکانی ساموێڵ باربەر کە لە ١٩٣٦دا نووسیوییەتی، شوێنگەیەکی هەمیشەیی وەرگرت لە گەنجینەی کۆنسێرتی ئۆرکستراکاندا. باربەر دووجار وەرگری خەڵاتی پووڵیتزەرە بۆ مۆزیک بەهۆی دوو کارییەوە کە ڤانیسا (١٩٥٦-٥٧) و کۆنشێرتۆ بۆ پیانۆ و ئۆکێسترا (١٩٦٢) بوون. هەروەها کاری نۆکسڤیڵ: هاوینی ١٩١٥ (١٩٤٧)، کە ڕێکخراوە بۆ سۆپرانۆ و ئۆرکێسترای پەخشانێک لەلایەن جەیمس ئەیجییەوە. تاکاتی مردنی، بەنزیکەیی هەموو ئاوازەکانی تۆمارکرا بوون.

ژیاننامە[دەستکاری]

بەرەبەیانی ژیانی[دەستکاری]

باربەر لە چێستەری ڕۆژئاوا، پێنسڵیڤەینیا لەدایکبووە لە خێزانێکی ئەمەریکی ڕەحەت، ڕۆشنبیر، تێکەڵ بەکۆمەڵ، و جیاواز. باوکی باربەر پزیشک بوو، دایکیشیی کە ناوی دەیزی بوو پیانۆژەنێکی بەڕەگەز ئینگلیز-سکۆتلەندی-ئیرلەندی بوو کە لەخێزانێک بوو کە نیشتەجێی وڵاتە یەکگرتووەکان بووبوو لە سەردەمی جەنگی سەربەخۆیی ئەمەریکاوە. پووری باربەر، لوویس هۆمەر، کۆنتراڵتۆیەکی پێشەنگی و پێشەوا بوو لە ئۆپێرای مێترۆپۆڵیتن. مامی، سیدنی هۆمەر، ئاوازدانەرێکی سترانی هوونەری ئەمەریکیی بوو. لوویس هۆمەر بەوە باوە کە کاری کردۆتە سەر ئارەزووی باربەر بەرەو دەنگ. بەهۆی پوورییەوە، باربەری توانیوییەتی ئاشنایەتی لەگەڵ چەندین سترانبێژ و ستراندا پەیدا بکات.