سالار کەمانگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سالار کە‌مانگر بە‌ ئینگلیزی (Salar Kamangar) و بە‌ فارسی (سالار کمانگر) لە‌ ساڵی ١٩٧٧ لە‌ تاران لە‌ دایک بووە‌. ئە‌و بە‌ڕێوە‌بە‌ری جێبە‌جێکاری کۆمپانیای یوتیوبە‌ و جێگری سە‌رۆکی بە‌شی ڤیدیۆیە‌ لە‌ گووگڵ.

لە‌دایکبووی ١٩٧٧ تاران ـ ئێران
دانیشتووی مێرسید ـ کالیفۆرنیا ـ ئە‌مریکا
پیشە‌ی بە‌ڕێوە‌بە‌ری جێبە‌جێکاری یوتیوبە‌

سە‌رە‌تاکانی ژیانی و خوێندنی

سالار کە‌مانگر لە‌ تاران پایتە‌ختی وڵاتی ئێران لە‌دایکبووە‌ و ھە‌ڵگری بڕوانامە‌ی بە‌کالۆریۆسە‌ لە‌ زانستی زیندە‌وە‌رزانی و بە‌ چە‌ندین پاداشت و ڕێزیش لە‌ لایە‌ن [University|زانكۆی ستانفۆرد‏‏‏ە‏‏‏وه‌]، ھە‌وە‌ھا نۆیە‌مین فە‌رمانبە‌ر بوو کە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ گووگڵە‌وە‌ کرد لە‌ دوای دە‌رچوونی لە‌ زانکۆی ستارتفۆرد لە‌ ساڵی ١٩٩٨.

پاشماوە‌ی فارس

سالار کە‌مانگر سە‌رۆکی پێشوو و ئە‌ندامی تازە‌ی Meadowood Social Venture بە‌ یارمە‌تیدانی PARSA Community Foundation کە‌ کۆمە‌ڵگایە‌کی پاشماوە‌ی فارسی و قۆنتە‌راتچیە‌تی و مرۆییە‌. لە‌ چاوپێکە‌وتنێکی لە‌گە‌ڵ کۆمە‌ڵە‌ی خوێندکارانی فارسی لە‌ زانکۆی ستانفۆردا دە‌ڵێت من لە‌ ناخمە‌وە‌ دڵخۆشم بە‌ ڕێکخراوە‌کە‌ و ئە‌و کاریگە‌رییە‌ ئە‌رێییە‌ی کە‌ ھە‌یبوو لە‌سە‌ر خوێندنی دوای بە‌کالاۆریۆسی و لە‌ڕێگە‌ی دە‌ستپێشخە‌رییە‌کانی PSA-sponsoredـە‌وە‌ گە‌شە‌یە‌کی گە‌ورە‌یی داوە‌ بە‌ نرخاندنی پاشماوە‌ فارسییە‌کان.

گووگڵ

لە‌ ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یە‌کە‌می ساڵی ٢٠١٠ ڕاگە‌یانرا کە‌ سالار کە‌مانگر کە‌ بە‌رپرسی چالاکییە‌کانی ڕۆژانە‌یە‌ شوێنی چاد ھێرلە‌ی وە‌کو بە‌ڕێوبە‌ری جێبە‌جێکاری یوتیوب دە‌گرێتە‌وە‌. لە‌پێش ئە‌مە‌دا، سالار کە‌مانگر یە‌کە‌م پلانی کاری بۆ کۆمپانیا دانا و بووە‌ بە‌رپرسی بە‌شی یاسایی و ئابووری کۆمپانیا. ھە‌ر لە‌وێە‌وە‌ ئە‌و بوو بە‌ ئە‌ندامی دۆزە‌رە‌وە‌ لە‌ دە‌ستە‌ی بە‌رھە‌مە‌کانی گووگڵ. ئە‌و شوێنە‌ی کە‌ تێیدا دە‌ستی کرد بە‌ بە‌دە‌ستھێنانی DejaNews و کردنە‌وە‌ی پاشکۆی گووگڵ گروپس. پێش ئە‌وە‌ی کە‌ ببێتە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌ری سە‌رە‌کی لە‌ یوتیوب ئە‌و جێگری سە‌رۆکی ئە‌پلیکە‌یشنە‌کانی وێبی گووگڵ بووە‌.

سەرچاوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://web.archive.org/web/20170731211227/https://en.wikipedia.org/wiki/Salar_Kamangar