ساردکردنەوە بە ڕۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ساردبوونەوە بە ڕۆنەوە ڕەوانە کراوە)

ساردکردنەوە بە ڕۆن بریتییە لە بەکارھێنانى ڕۆنى بزوێنەرە وەک ساردکەرەوە تا گەرميى زيادە لە بزوێنەر لا ببات. کاتێک مۆتۆرێک کار دەکات گەرم دەبێت. مۆتۆرە گەرمبووەکە گەرماکە لە ڕێگەی رادیاتۆرێکەوە دەگوێزێتەوە بۆ ڕۆنەکە. ڕۆنە ساردەکە دەگەڕێتەوە ناو ئامێرە گەرمەکە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ساردی بکاتەوە.

بەکارھێنان[دەستکاری]

‎ساردبوونەوە بە ڕۆن بەشێوەيەكى گشتی بەکاردێت بۆ سارکردنەوەی بزوێنەری مۆتۆڕسکیلی چواستی بەرز کە بە شلە ساردنابنەوە. بە شێوەيەكى نموونەيى، سلندەری مۆتۆڕسکیل بە ھاوە ساردەبێتەوە بەڵام سەری سلندەرەکە سوود دەبینێت لە ساردبوونەوەی زیادە بە ھۆی سیستەمی سوڕانەوەی ڕۆنەوە کە بەردەستە بۆ چەوركردن، ئەم ڕۆنە دەگوازرێتەوە بۆ سەرى سلندەر وەکو شلەی ساردکەرەوە بەکاردەھێنرێت. بە بەراورد لەگەڵ سيستەمێكى ڕۆن کە بەتەنها بەكاردەھێنرێت بۆ چەوركردن، ساردبوونەوە بە ڕۆن پێويستی بە قەبارەیەکی زۆرتری ڕۆن ھەیە

ئەگەر ساردبوونەوە بە ھەوا گونجاو بوو لە کاتی فڕینی فڕۆکە یان ڕۆیشتنی مۆتۆڕسکیل ئەوا ساردکردنەوە بە ڕۆن یارمەتی دەرێکی باشە بۆ ساردکردنەوەی زیاتر لە کاتی پێویست دا وەکو فڕۆکە پێش فڕینی یان مۆتۆڕسکیل لە قەرەباڵغی ناو شاردا ئەگەر بزوێنەرەکە بزوێنەری پێشبڕێکی بوو کە گەرمییەکی زۆر بەرھەم دەھێنێت ئەوا ساردکردنەوە بە شلە باشترینە.

لە بزوێنەری فڕۆکەدا ھەندێ جار تووشی کێشە دەبێت بەھۆی ساردبوونەوەی لە ناکاو یان گەرم بوونی لە ناکاو بەتایبەتی لە کاتی نیشتنەوەدا لە کاتی نزم بوونەوەدا ھێزێکی زۆر کەم پێویستە بۆیە بزوێنەر سوتەمەنی کەمی بۆ دەچێت و کەمترین گەرمی بەرھەم دەھێنێت. لە کاتی نزم بوونەوەدا خێرای با زیاد دەکات بڕێکی زیاتر ھەوای سارد دەچێتە ناو بزوێنەرەوە زۆرجار ئەنەش دەبێتە ھۆی درز بردنی سەری سلندەر بەڵام زیاد کردنی ساردبونەوەی سەری سلندەر بە ڕۆن ئەم دیاردەیە کەم دەکاتەوە یان ھەر نای ھێڵێت کە لێرەدا سەری سلندەر بەھۆی ڕۆنەکەوە گەرم دەبێت.

سوودەکان[دەستکاری]

  • پلەی کوڵانی ڕۆن بەرزترە لە ئاو بۆیە دەتوانرێت بە کاربھێنرێت بۆ ساردکردنەوە لە ١٠٠ پلەی سەدی یان زیاتر. ھەرچەندە ساردکردنەوە بە ئاوی پەستێندراو ھەندێ جار لە ١٠٠ پلە تێدەپەڕێت.
  • ڕۆن نەگەیەنەرێکی کارەبایە بەمەش دەتوانرێ بەکاربھێنرێت لە ناو ئامێرە کارەبادا یان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارەبا وەک ترانسفۆرمەر.
  • ڕۆن ھەر خۆی ھەیە وەک چەورکەری بزوێنەر بۆیە پێویستی پێویستی بە تانکی و پەمپ و ڕادێتەر نییە.
  • ساردکردنەوە بە ئاو دەبێتە ھۆی داخورانی بزوێنەر وە پێویستە دژە داخورانی تێدابێت لە کاتێکدا ڕۆن بەشێوەیەکی سروشتی دژە داخورانە.
  • ئەگەر لە کاتی سوتانی کاسکێتدا ڕۆنی لێبچێت تەنھا شتێکی باش نییە بەڵام ئەگەر ئاوی لێچوو ئەوا بزوێنەری خراپ دەکات.

زیانەکان[دەستکاری]

  • ڕۆنی ساردکەرەوە لەوانەیە ببێتە ھۆی سنووردارکردنی گەرمی لە نێوان ٢٠٠ تا ٣٠٠ پلەی سەدی، لەو پلەیە بەرزتر ڕۆنەکە شی دەبێتەوەو پاشماوەیەکی خۆڵەمێشی بەجێ دەھێڵێت
  • ئاوی پوخت لەوانەیە ببێت بە ھەڵم یان بکوڵێت بەڵام شی نابێتەوە ھەرچەندە پیس دەبێت یاخود دەبێتە ترشەڵۆک.
  • ئاو بە بە بەردەوامی بەردەستە لە کاتی پێویست بووندا کە بۆ سیستەمی ساردکردنەوە زیاد بکرێت بەڵام ڕۆن لە ھەموو شوێنێک دەست ناکەوێت.
  • بە پێچەوانەی ئاوەوە ڕۆن توانای گڕگرتنی ھەیە.
  • توانای گەرمی گۆڕی ئاو دوو ئەوەندەی ڕۆنە بۆیە ھەمان قەبارەی ئاو توانای زیاتری ھەیە بۆ ساردکردنەوەی بزوێنەر لە ھەمان قەبارەی ڕۆن.
  • لەبەر ئەوە ئاو لەوانەیە ساردکەرەوەیەکی باشتر بێت ئەگەر بزوێنەرەکە بڕێکی زۆری گەرمی بەرھەم ھێنا وەکو بزوێنەری ئۆتۆمبێلی پێشبڕێکی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی، وتاری Oil cooling، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.