ساردکردنەوە بە ئاو
ساردکردنەوە بە ئاو ڕێگەیەکە بۆ لابردنی گەرمی لە پێکھاتەکان یان کەلووپەلی پیشەسازی. ئاو لەوانەیە شلەیەکی باش بێت بۆ گواستنەوەی گەرمی کە سارکردنەوە بە ھەوا کاریگەری کەمترە. لە زۆربەی کەش و ھەوایە سنوور دارکراوەکان ئاو دەبێتە شلەیەکی گەیەنەری گەرمی باش و لەگەڵ ھەلی ساردکرنەوە بە بەھەڵم بوون. کەمی تێچوەکەی دەبێتە ھۆی بەفیڕۆدانی دوای یەک جار بەکارھێنان بەڵام دووبارە بەکارھێنانەوەی ئاو وەک ساردکەرەوە دەبێتە ھۆی کەمتر بەھەڵم بوون و پاکی ھێڵەکانی گواستنەوەی ئاوەکە. بە کارھێنانەوەی ئەو ساردکەرەوەیەی کەوا پەستانی لەسەر نییە لە ڕێگەی بە ھەڵم بوونەوە پێوستی بە پاڵەپەستۆ ھەیە بۆ لابردنی پاشەڕۆکان کە کۆبووەتەوە بەھۆی بە ھەڵم بوونەوە. لە زیانەکانی سارکردنەوە بە ئاو دەبێتە ھۆی زیادبوونی داخوران و پێوستی چاککردنەوە بۆ ڕێگەگرتن لە کەمبوونەوەی گەرمی گۆڕکێ بە ھۆی قەوزە یان کلس کردن لە بۆرییەکانی گواستنەوەی ئاو. بەکارھێنانی ماددە کیمیایییەکان بۆ کەم کردنەوە ئەم زیانانە لەوانەیە پاشەڕۆیەکی ئاوی ژەھراوی دروست بکات. ساردکرنەوە بە ئاو بەکاردەھێنرێ بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێل و ئامێرە پیشەسازییە گەورەکان وەک وێستگەی ناوەکی و وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارەبا لە ڕێگەی ھەڵمەوە ھەروەھا بەرھەم ھێنانی کارەبا لە ڕێگەی ئاوەوە و پاڵاوگە سوتەمەنییەکان و وێستگە کیمیایەکان.[١]
بزوێنەری سووتانی ناوەکی
[دەستکاری]ئەو ئاوەی کە دەوروبەری بزوێنەرێکی داوە زۆر کاریگەرە لە لەناوبردنی ژاوەژاوی میکانیکی، کە بزوێنەرەکە بێدەنگتر دەکات.
سیستەمی ساردکرنەوەئاوی کراوە کاردەکات بە ساردکنەوە بە بەھەڵم بوون کەمکردنەوەی پلەی گەرمی ئەو ئاوەی کە ماوەتەوە ئەم ڕێگەیە لە ڕابردوودا زۆر باو بوو بۆ ساردکنەوەی بزوێنەر ھەتا ئەو کاتەی کە ھەستیان کرد بە دروسبوونی کلس بە ھۆی خوی و ماددە کانزایییەکانی ناو ئاوەکە. سیستەمی ساردکرنەوەی کراوەی تازە ڕێژەیەک لە ئاوەکە دووبارە بەکاردەھێنێتەوە بە پەستانێکی بەرز بۆ داماڵینی کلس و پیسی.
پەستان خستنە سەر
[دەستکاری]سارکردنەوە بە ئاو پلەی کوڵانیشی ھەیە لە دەوروبەری ١٠٠ پلە سەدی لە پەستانی ھەوای ئاسایی. ئەو بزوێنەرانەی کە کاردەکەن لە پلەیەکی گەرمیی بەرزدا پێویستیان بە پەستان ھەیە بۆ دووبارە سووڕانەوەی ئاوەکە بەناویدا بۆ ڕێگە گرتن لە زیاد گەرمبوون. سیستەمی ساردکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تازە کاردەکات لە پەستانی ١٥ psi (١٠٣ kPa) بۆ بەرزکردنەوەی پلەی کوڵانی شلەی ساردکەرەوەو کەم کردنەوەی بە ھەڵم بوون.[٢]
دژە بەستن
[دەستکاری]بەکارھێنانی ساردبوونەوە بە ئاو مەترسیی خراپ بوون بە ھۆی بەستنەوە دروست دەکات. ئۆتۆمبێل و زۆر بزوێنەری دیکە پێوستی بە تێکەڵەی ئاو و دژەبەستن ھەیە بۆ نزم کردنەوەی پلەی بەستن. دژە بەستن دەبێتە ھۆی داخوران و بەرز کردنەوەی پلەی کوڵان کە مەودای پلەی گەرمی ئاوەکە زیاد دەکات ھەروەھا توانای لێچوون لە بۆرییەکاندا زیاد دەکات. ئەم شلە ساردکەرەوەیە دەتوانرێ بەکاربھێنرێ بۆ گەرم کردنی ئۆتۆمبێل.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ U.S. Environmental Protection Agency (EPA). (1997). Profile of the Fossil Fuel Electric Power Generation Industry (Report). Washington, D.C. Archived from the original on ٥ی نیسانی ٢٠١١. Document No. EPA/310-R-97-007. p. 79.
- ^ ئ ا Nice، Karim (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠). «How Car Cooling Systems Work». HowStuffWorks. HowStuffWorks, Inc. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساردکردنەوە بە ئاو تێدایە. |