زەڕافەی مل کورت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نێرێک لە زووپارک دێ بۆڤال

زەڕافە مل کورتە، وشتر گاو یان ئۆوکاپی (بە ئینگلیزی: Okapi) گینلەبەرێکی بنەماڵەی زەڕافەیە. ھەرچەند لەشی ڕێگاڕێگایە وەک خەر گۆرە، بەڵام زەڕافە نێزیکترین بنەماڵەیە. ھەرچەند بە پێچەوانەی زەڕافە ملێکی کورتی ھەیە، ئەو گیاندارێکی خۆماڵی دارستانی بارانی باکووری وڵاتی کۆنگۆیە.

وێرانکاری ژینگەی ئەم گیانەوەرە بووە سۆنگەی ئەوەی کە ١٠ تا ٢٠ ھەزار لەم گیانەوەرە بمێنێت. زەڕافەی مل کورتە گیانەوەرێکە زیاتر بە ڕۆژدا دەگەڕێت و لەژێر دارستانگەلی کۆمای سێبەرداردا ژیان دەکات .گیانەوەرێکی گۆشەگیرە و ژیانێکی تاکەکەسی ھەیە. تەنیا لەکاتی خەرزکردن دێتە دەرەوە. ئەم گیانەوەرە گیاخۆرە و لە بەرگ و چرۆی دارەکان، سیپەلە (باوەشێنە) و قاچک دەخوات.[١][٢][٣]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دلالاندر، بنوا (۱۳۹۱ ھەتاوی). هەنبانە بۆرینەی گیانلەبەران. تھران، خیابان انقلاب: دانش پەژوو. پەڕەکان ۱۱٥. ISBN 978-600-103-488-6. 
  2. ^ Aguilar، Brooke. "Okapia johnstoni (okapi)". Animal Diversity Web (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-04-02 ھێنراوە. 
  3. ^ وایتفیلد، پروفسور فیلیپ (۱۳۹۰ هەتاوی). گواندار. تاران: سلیس. پەڕەکان ۲۰. ISBN 978-600-5712-41-4.