زوزانا چاپوتۆڤا
ڕواڵەت
| زوزانا چاپوتۆڤا | |
|---|---|
| بە سلۆڤاكی: Zuzana Čaputová | |
| لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣ براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Zuzana Strapáková |
| باوک | Štefan Strapák |
| ھاوسەر | Ivan Čaputa |
| هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Juraj Rizman |
| پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، چالاکوان، ژینگەپارێز، پارێزەر |
| پۆستەکان | سەرۆکی سلۆڤاکیا، council member، deputy chairperson |
| پەروەردە | Faculty of Law at Comenius University in Bratislava، Univerzita Komenského v Bratislave |
| ئەندامی حیزبی | Progressive Slovakia |
| نەژاد | |
| وێبگە | |
زوزانا چاپوتۆڤا (بە زمانی سلۆڤاکی: Zuzana Čaputová؛ لە دایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی خانمە پارێزەر، چالاکوانی ژینگە و سیاسەتوانی سلۆڤاکییە، ئەو لەوەتەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی سلۆڤاکیا، بەمەش بووەتە یەکەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەی ببێتە سەرۆک، هەروەها لاوترین سەرۆکی مێژووی وڵاتەکەیەتی کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا هەڵبژێردراوە.[١]
ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩، جێگری سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی سلۆڤاکیا بوو، کە پارتێکی سۆسیال-لیبرالە. زوزانا چاپوتۆڤا لە ساڵی ٢٠١٦، لەپای کارەکانی لە بواری ژینگە ئەوا خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەی پێدرا. زوزانا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشی یاسای لە زانکۆی کۆمێنیوس تەواو کردووە.[٢][٣] لەدوای تەواوکردنی خوێندن، وەک فەرمانبەری بەشی یاسایی لە ئەنجومەنی پێزینۆک دامەزرا، دواتر بووە جێگری سەرۆکی شارەوانیی پێزینۆک.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Santora، Marc؛ Germanova، Miroslava (٣٠ی ئازاری ٢٠١٩). «Zuzana Caputova Is Elected Slovakia's First Female President». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Juhasz، Laszlo (٢٩ی ئازاری ٢٠١٩). «Outsider Caputova wins Slovak presidency» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). AFP. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە – لەڕێگەی Yahoo! News.
- ↑ Fabok، Martin. «Profile of Presidential Candidate Zuzana Caputova – News Now». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Profile of Zuzana Caputova». TASR. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە زوزانا چاپوتۆڤا تێدایە.