زنجیرەچیای عەسیر
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زنجیرەچیای عەسیر | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | جبال عسير |
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
پۆتانی شوێن | ١٨°١٦′٠″N ٤٢°٢٥′٠″E |
بەرزترین خاڵ | کێوی سەودا |
کێوەکانی عەسیر، زنجیرەچیای عەسیر(عەرەبی:) ناوچەیەکی شاخاوییە لە باشووری ڕۆژئاوای سعودییە کە هاوتەریب لەگەڵ دەریای سووردا درێژبۆتەوە. ئەو ناوچانەی لە هەرێمی عەسیری سعودیە پێکدێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە گشتی ناوچەکانی نزیک سنووری یەمەنیش دەگرێتەوە[١]. چیاکان نزیکەی ١٠٠,٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی داپۆشیوە و لە شاخ و دەشت و دۆڵی کوێستانەکانی عەرەبی پێک دێت[٢]. سێنسو لاتۆ، ئەوان بەشێکن لە چیاکانی سەراوات، کە ئەمەیان بە زنجیرەی چیا پێناسە دەکەن کە هاوتەریب لەگەڵ تیهامە بە درێژایی بەشی ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی بەتایبەتی بەشەکانی ڕۆژئاوای سعودیە و یەمەن درێژبوونەتەوە[٣].
زەویناسی
[دەستکاری]کێوەکان بە پلەی سەرەکی لە بەردی هەویری، بەردی لمی و گێچی پێک هاتوون، لە بنەچەی ژوراسیک و کریتاسوس و پالیۆجین چینی ژێرەوەیان لە گرانێتی پرکامبرین پێک هاتوون[٤].
کەش وهەوا و جووتکاری
[دەستکاری]ئەم زنجیرەچیایانە بەرزترین ڕێژەی بارانبارینی سعودیەی هەیە بەهۆی زۆری بارانی وەرزییەوە ڕێژەی بارانبارین دەتوانێت لە ٦٠٠ ملیمەتر تا زیاتر لە ١٠٠٠ میلیمەتر ببارێت لە ساڵێکدا، ئەمەش برێکی زۆرترە لەچاو دەشتایی ڕۆژهەڵات و بانەکانی تر کە بڕێکی زۆر کەمتر وەردەگرن، لە ٥٠٠ ملیمەتر بۆ خوار ١٠٠ میلیمەتر لە ساڵێکدا[٥].
بەروبوومی هەرێمەکە، کە زۆربەی ئەو بەروبوومانەن کەلەسەر کێوەکانی دەڕوێن وەک گەنم، قاوە، پەن، نیلی، زەنجەڵ، سەوزە و خورما دەگرێتەوە هەرێمەکە هەروەها ژینگۆیەکی لەبارە بۆ ئاژەڵ و مەڕ و بزن و حوشتر.
ژینگۆ
[دەستکاری]ناوچە سەختەکانی ناوچەکە یارمەتی پاراستنی بۆماوەیی ناوازەی دەڤەرەکە دەدات، چەندین جۆری قارچکی میکسۆمیسیتسی نوێ لە هەرێمەکە دۆزراونەتەوە، وەک جۆرەها ڕووەکی کە پێشتر نەبوون. هەروەها وا بیردەکرێتەوە کە ئەسیر یەکێک بێت لە دوایین ژینگەی سروشتی بۆ پڵنگەکانی عەرەب[٦].
پێشانگا
[دەستکاری]-
Abha city, located ٢٬٢٧٠ m (٧٬٤٥٠ پێ) above sea level in the 'Asir Region
-
Habala Valley near Abha
-
Jabal Atherb, as seen from Ḥawālah in Bareq
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.yemenileopard.org/files/cms/reports/Cat_News_Special_Issue_1_-_Arabian_leopard.pdf
- ^ http://www.catsg.org/fileadmin/filesharing/3.Conservation_Center/3.2._Status_Reports/leopard/Judas_et_al_2006_Status_of_the_Arabian_Leopard_in_Saudi_Arabia.pdf
- ^ https://books.google.com/books/about/Mecca_the_Blessed_Medina_the_Radiant.html?id=4RvQAgAAQBAJ
- ^ https://www.worldwildlife.org/ecoregions/at1321
- ^ https://www.worldwildlife.org/ecoregions/at1321
- ^ https://web.archive.org/web/20120229032735/http://sciencelinks.jp/j-east/article/200318/000020031803A0489358.php
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زنجیرەچیای عەسیر تێدایە. |