بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زنجیرەچیای عەسیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زنجیرەچیای عەسیر
ناو بە زمانی فەرمیجبال عسير
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
پۆتانی شوێن١٨°١٦′٠″N ٤٢°٢٥′٠″E
بەرزترین خاڵکێوی سەودا
Map

کێوەکانی عەسیر، زنجیرەچیای عەسیر(عەرەبی:) ناوچەیەکی شاخاوییە لە باشووری ڕۆژئاوای سعودییە کە هاوتەریب لەگەڵ دەریای سووردا درێژبۆتەوە. ئەو ناوچانەی لە هەرێمی عەسیری سعودیە پێکدێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە گشتی ناوچەکانی نزیک سنووری یەمەنیش دەگرێتەوە[١]. چیاکان نزیکەی ١٠٠,٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی داپۆشیوە و لە شاخ و دەشت و دۆڵی کوێستانەکانی عەرەبی پێک دێت[٢]. سێنسو لاتۆ، ئەوان بەشێکن لە چیاکانی سەراوات، کە ئەمەیان بە زنجیرەی چیا پێناسە دەکەن کە هاوتەریب لەگەڵ تیهامە بە درێژایی بەشی ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی بەتایبەتی بەشەکانی ڕۆژئاوای سعودیە و یەمەن درێژبوونەتەوە[٣].

زەویناسی

[دەستکاری]

کێوەکان بە پلەی سەرەکی لە بەردی هەویری، بەردی لمی و گێچی پێک هاتوون، لە بنەچەی ژوراسیک و کریتاسوس و پالیۆجین چینی ژێرەوەیان لە گرانێتی پرکامبرین پێک هاتوون[٤].

کەش وهەوا و جووتکاری

[دەستکاری]

ئەم زنجیرەچیایانە بەرزترین ڕێژەی بارانبارینی سعودیەی هەیە بەهۆی زۆری بارانی وەرزییەوە ڕێژەی بارانبارین دەتوانێت لە ٦٠٠ ملیمەتر تا زیاتر لە ١٠٠٠ میلیمەتر ببارێت لە ساڵێکدا، ئەمەش برێکی زۆرترە لەچاو دەشتایی ڕۆژهەڵات و بانەکانی تر کە بڕێکی زۆر کەمتر وەردەگرن، لە ٥٠٠ ملیمەتر بۆ خوار ١٠٠ میلیمەتر لە ساڵێکدا[٥].

بەروبوومی هەرێمەکە، کە زۆربەی ئەو بەروبوومانەن کەلەسەر کێوەکانی دەڕوێن وەک گەنم، قاوە، پەن، نیلی، زەنجەڵ، سەوزە و خورما دەگرێتەوە هەرێمەکە هەروەها ژینگۆیەکی لەبارە بۆ ئاژەڵ و مەڕ و بزن و حوشتر.

ژینگۆ

[دەستکاری]

ناوچە سەختەکانی ناوچەکە یارمەتی پاراستنی بۆماوەیی ناوازەی دەڤەرەکە دەدات، چەندین جۆری قارچکی میکسۆمیسیتسی نوێ لە هەرێمەکە دۆزراونەتەوە، وەک جۆرەها ڕووەکی کە پێشتر نەبوون. هەروەها وا بیردەکرێتەوە کە ئەسیر یەکێک بێت لە دوایین ژینگەی سروشتی بۆ پڵنگەکانی عەرەب[٦].

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ https://books.google.com/books/about/Mecca_the_Blessed_Medina_the_Radiant.html?id=4RvQAgAAQBAJ
  4. ^ https://www.worldwildlife.org/ecoregions/at1321
  5. ^ https://www.worldwildlife.org/ecoregions/at1321
  6. ^ https://web.archive.org/web/20120229032735/http://sciencelinks.jp/j-east/article/200318/000020031803A0489358.php