زاھیر (ئەفسانەی کۆرا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زاھیر
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا
یەکەم دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم)
دوایین دەرکەوتنکۆتایییەکانی ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم)
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
زانیاریی ناو-گەردوونی
ڕەگەزنێر
پیشەسەرکردەی جووڵانەوەی سوور
خۆشەویستپی لی (P'Li)
ملکەچپێکردنەکانھەوا، فڕین
ڕەنگی قژڕەش و ڕەساسی
ڕەنگی چاوقاوەیی تاریک

زاھیر (بە ئینگلیزی: Zaheer) کارەکتەری خەیاڵی جیھانی ئەڤەتارە، لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەفسانەی کۆرا لەسەر پەخشی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن (کە درێژەی زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەواە). کارەکتەرەکە وەک دژبەری سەرەکی پەڕتووکی سێیەمی زنجیرەکە ڕۆڵی ھەیە، و کردارەکانی کاریگەری درێژخایەنیان لەسەر ئەڤەتار کۆرا و چیرۆکی زنجیرەکە ھەیە. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە. ناوەڕۆکی کارەکتەرەکە وەک خراپەکارێکی ئاڵۆز و ترسناک، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.

تێڕوانینی گشتی کارەکتەرەکە[دەستکاری]

زاھیر دوای جینۆسایدی ڕەوەندی ھەوا لەدایک بووە و وەک کەسێکی ناملکەچپێکەر گەورە بووە، کەسێک کە خاوەنی توانای دەستکاریکردنی یەکێک لە توخمە سەرەکییەکەی نەبێت؛ بەڵام لە تەمەنی گەنجییەوە سەرسام بووە بە کولتوری ڕەوەندیی ھەوا، و بە تێڕوانینێکی زۆرەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر ملکەچپێکردنی ھەوا و نەتەوەی ھەوا کردووە.[١]

دوای ئەوەی لە ھەوڵی ڕفاندنی ئەڤەتار کۆرا، لە منداڵیدا شکستی ھێنا، زاھیر و ھەموو ئەندامانی دەستەکەی لە خانەیەکدا زیندانی کران. دوای ئەوەی ئەڤەتار کۆرا دەروازەی ڕۆحەکانی بە جیھانی مرۆڤەکاندا کردەوە لە پەڕتووکی دووەم، زاھیر یەکێک بوو لەو تاکانەی کە توانای ملکەچپێکردنی ھەوای بەدەستھێنا.[٢] لە زیندان ڕای کرد و سەرجەم ئەندامە دەستگیرکراوەکانی دیکەی کۆمەڵەکەی ڕزگار کرد و کۆکردەوە. زاھیر بەتەواوی بیرێکی ئەنارکیستیی ھەبوو و دەیویست سەرجەم حوکومەتەکان بڕوخێن و یەک کەس و یەک کۆمەڵ حوکمی جیھان بکات، بۆ ئەو مەبەستەش، بوونی ئەڤەتاری بە ھەڕەشە دەزانی بۆ سەر پلانەکانی.

زاھیر توانی شاژنی شانشینی زەوی تیرۆر بکات و ھەڕەشەی کوشتنی لە ھەموو ملکەچپێکەرانی تری ھەوا کرد، ئەمەش بۆ دەستگیرکردنی ئەڤەتار کۆرا. دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیان، زاھیر شکستی ھێنا بەرامبەر ئەڤەتار کۆرا و ھاوپەیمانەکانی، و دەستگیر کرا، بەڵام جەستەی کۆرای بەتەواوی پەکخست و تواناکانی کەم کردەوە، ئەویش بەھۆی ژەھر خواردکردنی کۆرا.[٣]

کەسایەتی و تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

بە پێچەوانەی کەسایەتییە خراپەکانیی پێشووی جیھانەکە، زاھیر وەک خراپەکارێکی زۆر ھاوسۆزتر وێنا دەکرێت،[٤] بەو پێیەی ئارەزووی ئەوەیە جیھان لەژێر یەک حوکمی مەدەنی بەڕێوەببرێت و چەوساندنەوە کۆتایی پێ بێت،[٥] و دەیەوێت ئازادی بۆ ھەمووان بێت نەک تەنیا بۆ دەسەڵاتدارەکان، جا مرۆڤ بن یان ڕۆح. ئەو پێی وایە شۆڕشێک بەڕێوەدەبات کە یەکسانی بۆ خەڵکانی جیھان دەھێنێت، زۆرتر ھاوشێوەی ئاموون دەبینرێت.[٦][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kemner, Louis (2019-10-27). "Legend of Korra: 8 Reasons Why Zaheer Is The Best Villain (& 7 Why It's Kuvira)". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  2. ^ "Zaheer (The Legend of Korra) Facts for Kids". kids.kiddle.co (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  3. ^ "The Legend Of Korra – Zaheer / Characters". TV Tropes. Retrieved 2023-12-12.
  4. ^ "MBTI Dark Side – Zaheer". Tumblr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
  5. ^ "Zaheer Personality Type, MBTI – Which Personality?". Personality List. Retrieved 2023-12-12.
  6. ^ https://www.cbr.com/legend-of-korra-zaheer-facts/
  7. ^ "'The Legend of Korra' – Korra Creators: Book 4, Book 3 Finale & Game". Speakeasy. IGN. 25 August 2014. Archived from the original on 3 November 2014. Retrieved 17 January 2015. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.