زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ
زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Toronto Metropolitan University | |
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ |
ناو بە زمانی فەرمی | Toronto Metropolitan University |
کورتەناو | TMU، RU |
ناونراوە لەدوای | Egerton Ryerson |
دروشم | Mente et Artificio |
وڵات | کەنەدا |
دابەشکاریی کارگێڕی | تۆرنتۆ |
لقەکۆمپانیاکان | Faculty of Arts, Toronto Metropolitan University |
خاوەنی | Maple Leaf Gardens، George Vari Engineering and Computing Centre |
شوێنی بارەگاکان | تۆرنتۆ |
زمانەکان | ئینگلیزی |
وێبگە | https://www.torontomu.ca/ |
Accredited by | Association to Advance Collegiate Schools of Business |
بەستەری ئەی پی ئای | https://idp.ccs.ryerson.ca/idp/shibboleth |
زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Metropolitan University)، پێشتر زانکۆی ڕایەرسۆن (بە ئینگلیزی: Ryerson University)،[١] بە کورتی تی ئێم یوو (TMU) زانکۆیەکی گشتییە لە شاری تۆرۆنتۆی پارێزگای ئۆنتاریۆ لە وڵاتی کەنەدا. زانکۆکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە چل ھەزار خوێندکاری ھەبووە.[٢]
ناو[دەستکاری]
زانکۆکە لە ١٩٤٨دا ناوی ئەنستیتووتی تەکنۆلۆجیای ڕایەرسۆن بوو کە ئەم ناوەی بۆ ڕێزگرتن لە ئێگێرتۆن ڕایەرسۆن لەسەر نرا. دواتر لە ٢٠٠٢دا ناوەکەی گۆڕا بە زانکۆی ڕایەرسۆن. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ناوەکەی گۆڕا بە زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ. یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕینی ناوەکە ئەوە بوو کە ئێگێرتۆن ڕایەرسۆن دەستی ھەبوو لە دامەزرانی خوێندنگە ڕێزیدنشیاڵەکاندا کە ڕۆڵێکی گرنگیان بوو لە توانەوەی خەڵکی خۆجێیی کەنەدا بە تایبەت نەتەوە یەکەمینەکاندا و ھەروەھا بەڵگەی زۆر ھەیە لەسەر ئەوەی ئەو قوتابخانانە ھەڵسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵ مناڵان ھەبووە.[٣] بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ناوی ڕایەرسۆن لەسەر زانکۆکە بەتەواوی لابرا.
شوێن[دەستکاری]
زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ کەوتووەتە ناوەڕاستی شاری تۆرۆنتۆ. کەمپسە سەرەکییەکەی لە نزیکەی مەیدانی داندەسە. زانکۆکە زیاتر لە ٤٠ باڵەخانەی ھەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا پانتایان زیاتر لە ٣٧٠،٠٠٠ مەتری چوارگۆشە بووە.[٤] دوای ئەوەش بەردەوام ھەر پەرەی داوە بە گەورەکردنی زانکۆکە و کڕینی زەوی لە ناوەڕاستی تۆرۆنتۆدا.[٥]
پلەبەندی[دەستکاری]
ساڵی ٢٠٢٣ی گۆڤاری ماکلین ڕیزبەندییەکی زانکۆکانی کەنەدای بڵاوکردەوە کە تێیدا زانکۆکە لە پۆلی زانکۆ گشتگیرەکاندا پلەی ھەشتەمی بەدەست ھێنا.[٦] ھەروەھا لە بواری ناوبانگەوە پلەی نۆزدەھەمی پێ درا. لە ڕیزبەندییەکی ئەکادیمیی زانکۆکانی جیھاندا، ساڵی ٢٠٢٢، زانکۆکە لە پلەی ٩٠١-١٠٠٠ لە جیھاندا بوو.[٧]
بەشە سەرەکییەکان[دەستکاری]
زانکۆکە چەند فاکەڵتی یان بەشی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:[٨]
- ھونەرەکان
- خزمەتگوزاریی کۆمەڵگە
- زانستەکانی ئەندازیاری و بیناسازی
- مافناسی
- زانست
- بەڕێوەبەری
- قوتابخانەی داھێنەری
- قوتابخانەی خوێندنە باڵاکان
کتێبخانەکان[دەستکاری]

کتێبخانەی زانکۆی میترۆپۆلیتەنی تۆرۆنتۆ کتێبخانە سەرەکییەکەی زانکۆکەیە کە لە باڵاخانەیەکەی ١١ تەبەقەدا دروست کراوە کە ساڵی ١٩٧٤ کراوەتەوە. جگە لەمە کتێبخانەی بەشی مافناسیش چالاکە. یەکێک لە باڵاخانە ناسراوەکانی زانکۆکە ناوەندی فێربوونی خوێندکارە (Student Learning Center) کە تەرخان کراوە بە خوێندکاران بۆ کۆشش یان سەعی کردن. ئەم ناوەندە کە تەلارسازییەکی سەرنجڕاکێشی ھەیە ساڵی ٢٠١٥ کرایەوە.[٩][١٠]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Ryerson University changing its name to Toronto Metropolitan University". Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-23.
- ^ "Enrolment and Faculty Counts". Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
- ^ "Toronto Metropolitan University reflects on new name change one year later | Globalnews.ca". Global News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-23.
- ^ Ryerson University 2020, p. 11.
- ^ "Toronto Metropolitan University Acquires Two Downtown Properties to Help Meet Expansion Needs". Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-24.
- ^ Maclean's (2022-10-07). "Canada's Best Comprehensive Universities: Rankings 2023". Maclean's Education (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-24. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "ShanghaiRanking's Academic Ranking of World Universities". www.shanghairanking.com. Retrieved 2023-06-24.
- ^ "Faculties". Toronto Metropolitan University (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
- ^ https://www.facebook.com/archellocom. "Ryerson University Student Learning Centre | Snøhetta, Sherwin-Williams Coil Coatings, Entro". Archello (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-13.
{{cite web}}
:|last=
has generic name (help); External link in
(help)|last=
- ^ "Ryerson University Student Learning Centre / Zeidler Architecture + Snøhetta". ArchDaily (بە ئینگلیزی). 2015-08-10. Retrieved 2023-08-13.