بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانکۆی تێکساس لە ئۆستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

زانکۆی تێکساس لە ئاوستن (بە ئینگلیزی: University of Texas at Austin)یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا و جیھان و ئەندامی گشتی ئایڤی لیگ و کۆمەڵەی زانکۆکانی ئەمریکایە، زیاتر لە ٤٩٬٠٠٠ خوێندکاری ھەیە. ئەم زانکۆیە زانکۆیەکی ویلایەتییە لە ویلایەتی تەکساس و پێنجەم گەورەترین زانکۆیە لە ئەمریکا.[١] ئەم دامەزراوەیە تا ئێستا ٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵی لە خزمەتدا بووە[٢] و لە ڕیزبەندی وێبۆمێتریدا لە پلەی ١٠ی جیھاندایە.

ئەم زانکۆیە زیاتر لە ٤٥٠ ھەزار دەرچووی بەرھەمھێناوە و ئەمڕۆ زیاتر لە ٩٠٠ کۆمەڵە و ڕێکخراوی خوێندکاری ھەیە. ئەم زانکۆیە دەکەوێتە باکووری ناوەندی شاری ئۆستن و تەنھا چەند خولەکێک بە پێ لە پایتەختی ویلایەتی تەکساسەوە دوورە. کۆنترین زانکۆیە لە ویلایەتی تەکساس لە دوای زانکۆی تەکساس ئەی ئێم. ئەم زانکۆیە لە دامەزراندنییەوە، ژنانیشی وەرگرتووە[٣] کە لە سەردەمی خۆیدا بە ڕێکخستنێکی پێشەنگ دادەنرا. لە ساڵی ١٩٣٧ بینای ناوەندی زانکۆی تەکساس لە ئۆستن دروست کرا کە بەرزییەکەی ٩٤ مەتر بوو. لە یەکەمی ئابی ساڵی ١٩٦٦ چارڵز ویتمان توانی بە دەمانچەیەکی دوور مەودا لە لووتکەی ئەم تاوەرەوە ١٤ کەس بکوژێت.

تایبەتمەندیییەکان

[دەستکاری]

ئەم دامەزراوەیە تا ئێستا ٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ھەبووە،[٢] و لە ڕیزبەندی ١٠ی جیھانیدایە لە وێبۆمێتریدا.[٤]

ئەم زانکۆیە بە گشتی ١٧ کتێبخانەی ھەیە کە پێداویستی ١٦ فاکەڵتی لەم زانکۆیە دابین دەکات. کتێبخانەی پێری کاستانێدا لە زانکۆی تەکساس لە ١٠ گەورەترین کتێبخانەی ئەکادیمی ئەمریکایە و بە ٩ ملیۆن کتێب لە پلەی پێنجەمدایە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/List_of_largest_United_States_universities_by_enrollment
  2. ^ ئ ا http://en.wikipedia.org/wiki/Nobel_Prize_laureates_by_university_affiliation
  3. ^ «University of Texas System - Put office name here». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱۲ آوریل ۲۰۰۹ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ World Universities' ranking on the Web: Top USA & Canada
  5. ^ About the Libraries