بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاقیکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زانسته‌ ئه‌زموونییه‌کانەوە ڕەوانە کراوە)

لە لێکۆڵینەوەی زانستیدا، تاقی (لە عەرەبییەوە: "تحقيق" [١][٢]) پێـڕەوێکە بۆ تۆژینەوەی پێوەندییە ھۆیییەکانی نێوان گۆڕەکەکان، یان ئەوەی سەنگاندنی گریمانەکانە. تاقیکردنەوە بەردی بناغەی پێڕەوە ئەزموونییەکانی بەدەستھێنانی زانیاری دەربارەی جیھانە و ھەم لە زانستە سروشتییەکان و ھەمیش لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردەچێت. تاقیکردنەوە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە کردەیی‌یەکان و بۆ پشتیوانی یان بەدواوەدانی بانگەشە بیردۆزییەکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکان

[دەستکاری]

تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکان زۆرتر لە تاقیگەکاندا ئەنجامدەدرێن. تاقیکردنەوەیەک یان ئەزموونێک دتوانرێت بەکەڵکوەرگرتن لە پێڕەوی زانستی جێبەجێبکرێت. ھەنگاوەکان ئەمانەن: ڕوانین، پرسکردن، دروستکردنی گریمانەکان، ئەزموونکردنی گریمانەکان، شیکاریی ئەنجامەکان، ئەنجامگری، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان.

ھۆکاری ئەزموونکردنی گریمانەکان ئەوەیە کە بتوانرێت بـڕوایان پێ بکرێت، حاشایان لێ بکرێت، یان ئەوەی کە بەھۆی زانینی لەبەردەستی ئێستادا چاکسازی بکرێن.

تاقیکردنەوە سروشتییەکان

[دەستکاری]

زاراوەی "تاقیکردنەوە" زۆرتر واتە تاقیکردنەوەیەکی دەست‌بەسەراگیراو، بەڵام ھەندێجار ئەنجامدانی تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکان زۆر دژوار و ئەستەمە. لە ئاوەھا دۆخێکدا، لێکۆڵەران پەنادەبنە بەر تاقیکردنەوە سروشتییەکان. تاقیکردنەوە سروشتییەکان لە جیاتی یاریـپـێکردن بە یەک یان چەن گۆڕەکی قەوماو (وەکوو ئەوەی لە تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکاندا دەکرێت)، تەنیا پشت‌دەبەستن بە تێـڕوانین لە گۆڕەکەکانی ئەو سیستەمەی کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

تاقیکردنەوە بەناوبانگەکان

[دەستکاری]

ھەندێ لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکان ئەمانەن:

وتارە پێوەندیدارەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ویکیفەرھەنگ، تاقی
  2. ^ عەلی نانەوازدە، فەرھەنگی ھەرمان، چاپی ٢٠٠٥، بەرگی دووەم، لاپەڕەی ٢٧٣.