وتووێژ:تاقیکاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: ئەم بۆچوونە کە تاقی لە تحقیقی عەرەبییەوە ھاتووە بۆچوونێکی لاوازە. چۆن دەتوانی ھۆکاری قرتانی ق لێرەدا ڕوون کەنەوە؟ تاقیکردنەوە سەرەتا «بەتاقیکردنەوە» بووە (سەیری ھەنبانە بکەن بەتاقیکردنەوەی تێدایە). بەتاقیکردنەوە لە زمانەوانیدا پێی دەڵێن عبارت فعلی. لە عبارت فعلیدا سەرجەم وشەکان تێکڕا مانایەک دروست دەکەن کە خودی وشەکان بە تەنیا ئەم مانایەیان نییە. بۆ نموونە «لەناوچوون» ماناکەی ھەموومان دەزانین و ھەموومانیش دەزانن مانای وشەی «ناو» پەیوەندی بە لەناوچوونەوە نییە.
بەتاقیکردنەوەش ھە ئاوایە. سەرجەم وشەکانی بە + تاق + کردنەوە مانایەکی تایبەتیان ھەیە (Experiment) و ناتوانین بڵێین لێرەدا خودی تاقی بەتەنیا مانایەکی ھەیە. بۆیە تاقیگەش ھەڵەیە. --چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: "ناو" لە "لەناوچوون"دا بە مانای بەین و نێوانە نەک ئیسم. ئەوەش کە تاقی لە تەحقیقەوە ھاتووە لە فەرھەنگی ھەرمان و ویکیفەرھەندا ئاماژەی پێ کراوە. وشەی "تاقیمانە"شمان ھەیە کە دەری ئەخا تاقی خۆی وشەیەکی مانادارە. --Aza (لێدوان) ‏١١:٥١، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:بۆ "تاقیمانە" کە وتت سەیری چەند فەرھەنگێکم کرد تێیدا نەبوو (لەوانە ھەنبانە و خودی فەرھەنگی ھەرمان). دەبێ وشەیەکی نوێ بێ (وەک شیمانە) بۆیە ناکرێ بۆ سەلماندنی قسەکەت پشتی پێ ببەستی.
بۆ "لەناوچوون" لە مەبەستت نەگەییشتم چۆنت لێکداوە. قەی ناکا نموونە زۆرە. لە کوردیدا دەڵێن "لەدەستدان" یانی miss. خۆ دەست بە مانای miss نییە!
من دەزانم لە ھەندێک شوێن نووسیویانە لە تەحقیقەوە ھاتووە من دەڵێم ئەم بۆچوونە ھەڵەیە. دەڵێم تاقیکردنەوە لە بنیچەدا "بەتاقیکردنەوە" بووە (ھەر وەک لە ھەنبانەدا ھاتووە). وەکوو "لەدەستدان" کە دەست مانای miss نادا لە "بەتاقیکردنەوە"شدا تاقی مانای experiment نادا. ئەمە بۆچوونێکی ڕواڵەتییە تاقی لێرەدا لە تحقیقەوە ھاتبێ. "بەتاقیکردنەوە" لە کوردیدا زۆر لەم قسانە کۆنترە.
ئەمەش بۆچوونی بەدران ئەحمەد حەبیب:
بەئەنجامدان، بەئەنجامگەیاندن: “انجاز، اداء”. نابێ بنووسی ئەنجامدان، ئەنجامدان ئەوەیە ئەنجامێک بدەی بە کەسێک، نەک بەئەنجامی بدەی، کە دەکاتە جێبەجێی بکەی. ئەم “بە”یە بۆ زۆر شوێن پێویستە. دەنووسن “یادکردنەوە” ئەمە ھەڵەیە، “بەیادکردنەوە” راستەکەیە. عەلی مەردان دەڵێ: “بەیادم کە، بەیادم کە”، فۆلکلۆر دەڵێ “بەختی خۆم و یارەکەم بەتاقی دەکەمەوە”. بەتاقیکردنەوە، بە تاق کردنەوەیە، واتە تاک تاک کردنەوە و جیاکردنەوەی شت لە یەکتر. تاقیکردنەوە لە عەرەبییەوە نەھاتووە. کورد جاران دەیانگوت جەژنت بەپیرۆز بێ. کوردانەترە لەوەی ئێستە دەیڵێن [ئەمەت بیستووە: بەپیرۆز بەپیرۆز بێت، جێژنی لەدایکبوونت/ دنیا بەتۆوە خۆشە، کە مانای ھەیە بوونت].
زیاتری بیر لێ بکەوە کاک ئازا. --چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە (Test یان Exam) چ دەڵێن؟ --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٩:١٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە چاو منا ئەو پاراگرافەی سەرەوە پڕە لە ھەڵەوێژی (مەغڵەتە)، ھەندێ قسەی ڕاستی تێدایە بەڵام باقی ھەموو چەوت و لارە.
  • ئەڵێ "بەئەنجامدان". کێ تا ئێستە لە دەم کوردێکەوە ئەم وشەی بیستووە؟ ئەڵێ "ئەنجامدان ئەوەیە ئەنجامێک بدەی بە کەسێک". نەخێر! ئەنجامدان ئەوەیە ئەنجامێ بدەی بە کارێک. بەئەنجامگەیاندن درووستە چونکە لەگەڵ "گەیاندان"دا ھەمشیە "بە" دێ: گەیاندت بە کوێ؟ گەیاندم بە ئەوێ.
  • "بەختی خۆم و یارەکەم بەتاقی دەکەمەوە" یانی بەختی خۆم و یارەکەم لێک جیا ئەکەمەوە؟ دەی ئەمە کەی مانای ھەیە؟!--Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:با لە باسەکە دوور نەکەوینەوە و بچینەوە سەر خودی باسی تاقیکردنەوە (چون ئەوانی تر پێوەندییان بە ئێرەوە نییە من تەنیا نەقلی قەولەکەم کۆپی کرد). تا ئێرە جنابت نازانم قەبووڵت کردووە یان نا لە کوردیدا بەتاقیکردنەوەمان ھەیە ھەر وەک لە فۆلکلۆردایە یان لە فەرھەنگەکاندا.
بەتاقیکردنەوە لە رێزماندا پێی دەڵێن عبارت فعلی. کێشەی جنابت ئەمەیە نازانی عبارت فعلی چییە و چۆناچۆنە. پێناسەی عبارت فعلی لێرەدا بخوێنەوە:
عبارت فعلی، دسته‌ای از کلمات هستند که از مجموع آنها معنی واحدی حاصل می‌شود. این عبارت‌ها دارای چند ویژگی اند: ۱. دارای بیش از دو کلمه هستند. ۲. یکی از کلمات، حرف اضافه است. ۳. معنای اصطلاحی دارند. مثلاً «از پای درآمدن»، «به دست آوردن»، «به کار افتادن»، «به سر بردن» و... عبارت فعلی هستند.
دەڵێ بۆ نموونە لە «بەتاقیکردنەوە»دا سەرجەم بە + تاق + کردنەوە بەتێکڕایی یەک مانایان ھەیە (نەک جیاجیا یانی ناتوانی بڵێی مەعنای ئەم عیبارەتە لە وشەی تاقدایە). دوایە دەڵێ مەعناکەی ئیستلاحییە. ئەو ھەڵەیەی جنابت لەسەرەوە کردووتە دەڵێی «لێک جیا ئەکەمەوە» یانی چی. ھیچ مانایەکی نییە چون ئیستلاح مانای نییە. بۆ نموونە لە کوردیشدا دەڵێن وەکارکەوتن وەک ئەوەیە جنابت بڵێی دێی کارکەوتن یا بەربوونەوەی کار یانی چی؟!
پێداگری ئێوە کە لێرەدا تاقی حەتمەن مانای ھەیە لەبەر نائاشنابوون لەگەڵ عبارتی فعلییە. لە کاتێکدا عبارت فعلی دەڵێ تاق دەتوانێ ھەر چەشنە مانایەکی ھەبێ بەڵام خودی عبارتی فعلییەکە مانایەکی تر. لەبەر نائاشنابوون لەگەڵ عبارتی فعلی چوونە سەر ئەم بۆچوونە دوورە کە تاقی تاقیق و تحقیق بووە! کە چی تاقی تەنیا بەینێکە بەتەنیا بەکاردەھێنن و تاقیگە و تاقیمانەیان لێ دروست کردووە. ئەگەر تاقی لە تاقیقەوە ھاتبا دەبوا سەربەخۆ بەکارھاتبا کەچی لە کوردیدا قەت سەربەخۆ نەھاتووە کەس ناڵێ ئەمە تاقی ناوێ یان ئەمە تاقییەکی باش بوو دەڵێن ئەمە تاقیکردنەوەی ناوێ یان ئەمە تاقیکردنەوەیەکی باش بوو چون لە (بە)تاقیکردنەوەدایە ئەم وشەیە مانای ھەیە خۆی بەتەنیا نەم ئەم مانایەی ھەیە نە پێویستە ھەیبێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:سپاس بۆ ڕوونکردنەوەت! بەڵام ئەگەر "بەئەنجامگەیاندن" و "لەکارکەوتن" و "بەیادکردن" عیبارەتی فیعلین و "بەتاقیکردنەوە"ش ھەر وایە، دەی خۆ "ئەنجام" و "کار" و "یاد" بەتەنیا مانایان ھەیە و بەکار دێن. ئەدی بۆ "تاقی" مانای نییە و ناکرێ بەتەنیا بەکار بچێ؟ --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وتم تاقی لێرەدا ھەر ھەمان «تاق»ە و جەڕاوە. شتێکی تر کە دەسەلمێنێ تاقی لە تاقیقەوە (تحقیق) نەھاتووە ئەمەیە ئەگەر بڵێین تاقیکردنەوە یانی تاقیقکردن ئەمە دەتوانێ دروست بێ بەڵام لە کوردیدا ھەروەھا دەڵێن تاقیبوونەوە و لێرەدا تاقیقبوون ھیچ مانایەک نادا. ڕەنگە ئەگەر بۆ یەکەم جار تاقیبوونەوەیان بیستبا وتبایان تاقی لە «دقیق»ەوە ھاتووە و تاقیبوونەوە یانی دەقیقبوونەوە! بۆیە دەڵێم ئەم بۆچوونانە ڕواڵەتین.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئەوە کە تاقی لە تاقیکردنەوەدا ھەمان تاقە (بەرامبەر بە جووت) زۆر بە لای منەوە سەیر ئەنوێنێ و ھەرچییەک ئەکەم ناتوانم قەبووڵی بکەم. تاقی ھەمان تەحقیقی عەرەبییە، ئەمە دەرک و قەبووڵی بۆم ئاسانترە و بە ئەقڵمەوە نزیکترە و لە فەرھەنگەکان و سەرچاوەکانی جێی متمانەشدا ھەر وا وتراوە.

@Calak: چەن شیعرێکی مەولەویم دی وشەی تاقی ی تیا بەکار ھاتبوو. مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیسیش لە ژێریا نووسیبووی تاقی یانی تەحقیق. یەکێکی ئەمە بوو:

ئەو بەقاش نییەن، فەناش تاقییەن

ئێد عەطای تاقی و باقی و لاقییەن

حافزیش ئەڵێ:

جهان و کار جهان جمله هیچ بر هیچ است

هزار بار من این نکته کرده‌ام تحقیق

دیارە مەبەستی لە "کرده‌ام تحقیق" ئەویە کە ئازمایشتم کردۆتەوە. --Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سپاس بو ئاگادارکردنەوەت. ئەگەر بەڕاستی وا بێ و تاقی ھەر ئەو تەحقیقە بێ خۆ باشتریشە کێشەمان نابێ. بەڵام کاک ئازا من ھێشتا بۆم ساغ نەبووەتەوە بۆ چی دەنگی ق لە کۆتادا قرتاوە؟ ھیچ ھۆکارێکی فونۆلۆجیکی نییە. ئایا نموونەیەکی تری ئاوامان ھەیە؟ ئەمە جێگای لێکۆڵینەوەی زیاترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٢، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aza: بەبێ لەبەرچاوگرتنی وتووێژی سەرەوە من پێم باشە ناوی ئەم وتارە بگوێزینەوە بۆ «تاقیکاری». تاقیکردنەوە چاوگ بوو چاکت کرد گواستتەوە بەڵام من تاقیکاریم پێ باشترە لە تاقی چون زۆر باوترە. تاقیکاریش ناوە و کێشەی نییە، دروست وەکوو شیکاری و شیکردنەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٦، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:با تاقیکاری بێ.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]