تاقیگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکڵ فارادەی، فیزیکزان و کیمیازانی سەدەی ١٩، لە تاقیگەکەیدا.

تاقیگە یان ئەزموونگە شوێنێکی دامەزراوە کە ھەلومەرجی پێویست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی، تاقیکردنەوە، و ئەندازەگرتن دابیندەکات. تاقیگەیەک شوێنی گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لێکۆڵەرەوەکان. هەر تاقیگەیەک بە پێی ئامانجی دامەزراندنی، چەندین ئامێر لەخۆ دەگرێت. هەروەها دابین کردنی و ووردی لە خوێندنەوەی داتاکانیش بەندە لەسەر ئامانجەکانی تاقی کردنەوەکە. قەبارەی تاقیگەیەک گرێدراوە بە ئەو مەبەستەوە کە تاقیگەکەی بۆی دروستکراوە.

مرۆڤ دەتوانێت تاقیگە زانستییەکان لە قوتابخانەکان و زانکۆکاندا، لە پیشەسازیدا، لە دامەزراوە حکومەتی و لەشکرییەکاندا، وە تەنانەت لەسەر کەشتییەکان و فڕۆکەکاندا بدۆزێتەوە.