زارا (گۆرانیبێژی ڕووسی)
Jump to navigation
Jump to search
زارا (ناوی تەواو: زەریفە پاشایڤنە مگۆیانە) (ڕووسی: Зарифа́ Паша́евна Мгоя́н) لە ٢٦ یۆلیۆی ١٩٨٣ لە ئەرمینیا لەدایکبووە، بە (زارا)(За́ра) ناوبانگی دەرکردوە و ناسراوە، کچە کوردێکی ئێزیدی ئاوارەکانی ئەرمینیا بوە پاشان ھەر بە ئاوارەیی ڕوی لە سانت پەترسبۆرگ کردوە و لەو ھەرێمە گەشەی بە ژیانی خۆی داوە، لە ساڵی ٢٠٠٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ سێڕگی ڤلادیمیرۆڤیتش ئەنجام داوە و ھەر بەھۆی ئەمەوە ئاینی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەرتەدۆکسی فەلەیی، دوای ساڵێک لێک جیابونەتەوە، گۆرانی بێژی سەربازی بووە لە کۆمەڵەی سەربازانی ڕووسی لە سوریا.