ڕێبوار حەمەتۆفیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە رێبوار حەمەتۆفیقەوە ڕەوانە کراوە)

ڕێبوار حەمە تۆفیق محەممەد (لەدایکبووی ١ی تەمموزی ١٩٧٤-١٩٧٣ لە شاری سلێمانی) مامۆستا، پارێزەر، نوسەر، زمانزان، رۆژنامەنووسی کوردە بەشداری چەند بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی کردووە بۆ تاوێتوێکردن لە بابەتە ئەدەبیی و مێژوویەکان، ڕێوبوار لە ساڵی ١٩٨١ خراوەتە خوێندنی سەرەتایی لە ھەڵەبجەی شەھیدان لە قوتابخانەی (باڵانبۆ) دواتریش لە ساڵی ١٩٨٧ چووەتە قوتابخانەی ناوەندی ئازادی کوڕان، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی لەوێ چووەتە ئامادەیی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی و لەوێ دەستی بەخوێندن کردووەلە ساڵی ١٩٩٦ لە سلێمانی لە زانکۆی کۆلێژی زمان دەخوێنێت و لە ١٩٩٩ تەواوی دەکات بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەھێنێت لە بوارەکەی، پاش ئەوەی زانکۆ تەواو ئەکات، وەک مامۆستا لە گوندی قاشان سەربە قەزای ماوەت لە ناوچەی شارباژێر دەست بە کاری مامۆستایی دەکات، ھەرچۆنێک بێت مامۆستا ڕێبوار نزکەی دوو ساڵ لە مەکتەبی بیر و ھۆشیاری کاری کردووە لە گۆڤاری نۆڤین نوسین وەرگێرانی لە مەکتەبە بڵاو کردۆتەوە بەبەکارھێنانی شارەزایەکەی لە زمانەوانی.[١]

لە ٢٠٠٨ لە پەیمانگای کورد دەست بە کاری کەلەپوری دەکات تا ساڵی ٢٠١٧ پاشان لەم دەزگایەدا وەک شارەزای لە پێداچوونەوەی زمانەوانی و لێکۆلینەوەی لە بەشەکەی کارەکانی کردووە و فەرھەنگی ئامادەکردووە.


پێرستی بەرھەمە بڵاوکراوەکان[دەستکاری]

ژمارەو ناوی بڵاوکراوە ڕۆژی بڵاوکراوە ژمارەی بڵاوکراوە ناوی بابەت تێبینی

  1. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٠٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ ٨٧٨ دووچیرۆکی ڤانۆوداتۆ وەرگێڕان
  2. لەگەلأ دوو کڵۆ بەفردا ھاتین ١٩٩٦ نامیلکەی شیعر
  3. ڕۆژنامەی ژیانەوە (پاشکۆی ئەدەب) ١٩٩٧ سفر خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی ئێوارەی پەروانە خوێندنەوە
  4. گۆڤاری گەلاوێژی نوێ ١٩٩٨ ١١ بەدەرونی کردنی زمان… لێکۆڵینەوە
  5. گۆڤاری راِمان ١٩٩٩ ٣٢ زمان لەنێوان خوێندنەوەی ستراکتۆرالیزمانە وسایکۆسۆسیۆلۆجیانەدا لێکۆڵینەوە
  6. گۆڤاری ھزر ١٩٩٩ ٢ بەدەرونی کردنی زمان یان بەزمان کردنی دەرون لێکۆڵینەوە
  7. ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی ٠١ی تەممووزی ٢٠٠١ ٤٢١ ژاک دریداو بنەما شکێنی نووسین
  8. ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠١ ٤٢٤ زمان، گوتار، گفتوگۆ نووسین
  9. ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٢ ٥١٢ دەربارەی فۆکۆ ودێرینەناسی[٢]

وەرگێڕان[دەستکاری]

  1. گۆڤاری ئایندە ٢٠٠٣ ٤١ دەربارەی زەردەشتی نیچە کێیە وەرگێڕان
  2. ڕۆژنامەی ھاوڵاتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ ٢٥٣ نامەیەکی کراوە بۆ بەرچاوی لێپرسراوان[٢]

پێشنیاز[دەستکاری]

  1. گۆڤاری ھەنار ٢٠٠٦ ٦ قانع وفەرھەنگی ئایندەبینی لێکۆڵینەوە
  2. گۆڤاری ھەنار ٢٠٠٦ ٧ قانع و فەرھەنگی ئایندەبینی لێکۆڵینەوە
  3. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
  4. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ٤١٥٣ خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی مێژووی پەروەردەو فێرکردن
  5. خوێندنەوە
  6. ھەفتەنامەی ناوخۆ
  7. ٢٠٠٧ ١٠٢ دابەشبوونی ڕێکخراوەیی و ڕیزبەندی پلە حزبییەکان وەرگێڕان
  8. ١٦ ڕۆژنامەی ڕۆژنامە ٢٧ی ئابی ٢٠٠٧ ٤٦ کتێبی (پۆلیتیکا) وچەند سەرنجێک ڕەخنە
  9. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢٠ی ئابی ٢٠٠٧ ٤٣٥١ خوێندنەوەیەک بۆ دیاردەی پەچەلەلای ژنی کورد لێکۆڵینەوە
  10. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢١ی ئابی ٢٠٠٧ ٤٣٥٢ خوێندنەوەیەک بۆ دیاردەی پەچەلەلای ژنی کورد لێکۆڵینەوە
  11. ڕۆژنامەی ڕۆژنامە (پەیک) ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ٦ دوو نامەی شیعری قانع ودکتۆر شۆ ئامادەکردن
  12. ڕۆژنامەی ھاوڵاتی ٢٩ی ئابی ٢٠٠٧ ٣٥٠ ڕۆشنبیرودەسەڵات ڕەخنە
  13. گۆڤاری ئایندە ٢٠٠٧ ٧٢ ئەحمەدی خانی و پردێک بۆ پەڕینەوە نووسین
  14. گۆڤاری ھەنار
  15. ٢٠٠٧ ١٠ گوناھی سروشتی فەلسەفەی ئەڵمانی قسەکردنە بەزمانی خوازە
  16. وەرگێڕان
  17. گۆڤاری ئایندە ٢٠٠٧ ٧٥ چەمکی شێتی لەڕۆمانی (تاریکستانی لم) دا لێکۆڵینەوە
  18. گۆڤاری نۆڤین ٢٠٠٧ ١١ فەیلەسوف وسیاسەتمەدار وەرگێڕان
  19. گۆڤاری نۆڤین ٢٠٠٧ ١٢ سەوواف وکۆمەڵەی (ئیخوان موسلیمین) لە عێراقدا وەرگێڕان
  20. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ٤٤٤٨ چەند سەرنجێک لەسەر ڕێنووسی کوردی ڕەخنە
  21. گۆران لەیادەوەری ھاوچەرخەکاندا ٢٠٠٧ کتێب کۆکردنەوەو ئامادەکردن
  22. چەند وێستگەیەک لەجیاوازییە فیکرییەکان ٢٠٠٧ کتێب وەرگێڕان
  23. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٠١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ٤٤٦٠ وەڵامێک بۆ سەرنجەکانی حەسەن یاسین وھاوڕاکانی ڕەخنە
  24. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ٤٤٨٤ تاراوگە، ڕۆشنبیر، نەتەوایەتی نووسین
  25. مەکیاڤیللی وئەندێشەی ڕێنیسانس ٢٠٠٨ کتێب وەرگێڕان
  26. پێوانە نێودەوڵەتییەکان لەپاراستنی مافی کەمینەدا ٢٠٠٨ کتێب وەرگێڕان
  27. ڕۆژنامەی ئاسۆ ٢٠٠٨ ٨٠٩ چاوپێکەوتن چاوپێکەوتن
  28. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢٠٠٨ ٤٦٧٨ کاکەیییەکان لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەنسرۆپۆلۆژیدا خوێندنەوەی کتێب
  29. گۆڤاری ھەنار ٢٠٠٨ ٣٤ بەیتی شێخ فەرخ و خاتوو ئەستی لە ڕووی مۆرفۆلۆژییەوە لێکۆڵینەوە
  30. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢٠٠٨ ٤٧٤٧ حەکایەتی خورافی کوردیی لەڕووی مۆرفۆلۆژییەوە خوێندنەوەی کتێب
  31. سایتی سبەی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ڕاپەڕین و ڕەھەندە فەرامۆشکراوەکانی (ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ وەک نموونە) لێکۆڵینەوە
  32. سایتی سبەی ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٩ پەڕینەوەی مێژوویی لێکۆڵینەوە
  33. سایتی سبەی ١٨ی ئازاری ٢٠٠٩ حیزب لە ھاوکێشەی جەماوەر، حکوومەتدا نووسین
  34. سایتی خامەی نووسەران ٠٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لەپەراوێزی گوتاری ڕاستگۆیانەی مەکیاڤیللیدا نووسین
  35. ڕۆژنامەی چەتر ١٢ی نیسانی ٢٠١٠ ٢ دیمانەیەک لەگەلأ حەمەئەمین ھەورامانیدا چاوپێکەوتن
  36. کۆمەڵی ھەقە ٢٠١٠ کتێب لێکۆڵینەوە
  37. سایتی سبەی ٠٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ کێ سیاسەت بکات نووسین
  38. سایتی سبەی ٢٠١٠ ئەمجارەش سلێمانی نووسین
  39. ڕۆژنامەی چەتر ١٢ی تەممووزی ٢٠١٠ ١٥ قەندیل نووسین
  40. سایتی سبەی ١٣ی شوباتی ٢٠١١ (ئاژاوەگێڕەکان) کێ نیین؟ نووسین
  41. دیداری نالی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دوا سەفەری نالی لێکۆڵینەوە
  42. گۆڤاری نووسەر ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢ ٦ گۆران و سەفەر لێکۆڵینەوە
  43. سایتی سبەی ٢١ی نیسانی ٢٠١٢ ڕاگەیاندن و ڕای گشتی وتار
  44. گۆران لەیادەوەری ھاوچەرخەکاندا ٢٠١٢ بەرگی ٢ کتێب کۆکردنەوەو ئامادەکردن
  45. گۆڤاری ڕامان ٠٥ی ئایاری ٢٠١٣ ١٩٢ دوو شیعری دیکەی سلێمان بەگی کاتب فارسی لێکدانەوە
  46. سایتی سبەی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ شکۆی یاسا وتار
  47. گۆڤاری نووسەر ٢٠١٣ ٨–٩ مێژوو وەک ئیلھام لێکۆڵینەوە
  48. گۆڤاری ڕامان ٠٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ٢٠٠ لەپێناو ڕێبازێک بۆ پاراستنی دەستنووسەکان لێکدانەوە
  49. ڕۆژنامەی گڕی نەورۆز ٢١ی ئازاری ٢٠١٤ ژمارە ١٤ چۆن بۆ یادی نەورۆز بڕوانیین؟ وتار
  50. گۆڤاری کۆمەڵایەتی سەردەم ٢٠١٤ ٢٢ یاسا لەنێوان پەیمانی کۆمەڵایەتیی و ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتیدا وتار
  51. بەیتی شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی ٢٠١٤ کتێب لێکۆڵینەوە
  52. جوولەکەکانی شاری سلێمانی ٢٠١٥ کتێب لێکۆڵینەوە
  53. گۆڤاری ئاراستەی پەروەردەیی ٢٠١٥ دووپەروەردەیی و فێرکردن وتار
  54. گۆڤاری کەلتوری کورد ٢٠١٦ ٢ مەلاپەرێشان و ھۆنراوەی ئایینی لێکۆڵینەوە
  55. سلێمانی ٢٠١٦ بەشداری جوولەکەکانی سلێمانی لە ژیانی ڕۆشنبیری شاردا وتار[٢]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بنکەدراوەی زانیاری لەسەر ژیانی ڕێبوار تۆفیق ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەکوردیپیدیا، ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٤
  2. ^ ئ ا ب بنکەدراوەی زانکیاری لەسەر ڕێبوار تۆفیق ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.