دەنگی پەنابەر (کۆوار)
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
دەنگی پەنابەر کۆوارێکە لە ئەڵمانیا لەلایەن ھەندێک کەس کە لە کەمپی پەنابەراندا دەژین بڵاو دەبێتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ یەکەم ژمارەی لێدەرکرا. دەنگی پەنابەر بە چوار زمانی کوردی، تورکی، ئەڵمانی و ئینگلیزی بڵاو بوویەوە. لە سەرەتادا بەشێوەی مانگانە دەردەچوو و پاشان بوو بە وەرزنامە. بە گشتی ١٣ ژمارەی لێ چاپ کراوە. مژار و ناوەڕۆکی کۆوارەکە سەبارەت بە پەنابەرانە.
دامەزرێنەر و بەرپرسیاری نووسین، ئیلھان ئەرگینجی لە ناوچەی سەرھەد بووە. کۆمیتەی نووسەران پێکھاتووە لە کوردانی زاراوەکانی کورمانجی و زازاکی (کردکی، کرمانجکی، دملی).
ناوەندی کۆوارەکە لە کەمپێکی پەنابەراندایە لە شاری ئەجکەرموودە لە ناوچەی مێکلنبورگ-فۆرپۆمەرن. ئەجکەرموودە لە نزیک سنووری پۆڵەندایە. کۆوارەکە لە ٣٢ لاپەڕە پێکھاتووە و بە ھاوکاری پەنابەران لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکان بڵاو دەبێتەوە.
ھەندێک لە نووسەرانی کۆوارەکە
[دەستکاری]- ڕێبەر میالانژ (زازاکی)
- ئێلخان گمگمی (کورمانجی)
- کەژاڵ شۆڕش (تورکی، کورمانجی)
- مامۆستا شەوکەت (کورمانجی)
- ڕۆژدا دیلان (تورکی، کورمانجی)
- براھیم ئینجە (تورکی)
- مراد قلاوز (تورکی)
- مەندۆ مۆبار (کورمانجی)
- دەلیل عومەر (زازاکی)
- مەھمەت چیچەک (تورکی، زازاکی، کورمانجی)
- بایرام چیچەک (تورکی، زازاکی)
- ئەحمەد نۆیان (تورکی)
- موجەدین گوموش (زازاکی)
- جووما سەردکەیا (تورکی)
- ئیلھان ئەرگینجی (تورکی، کورمانجی)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Dengê Penaber (kovar)»، ویکیپیدیای کورمانجی. سەردان لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٠.