دەنگی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەنگی ئەمەریکاەوە ڕەوانە کراوە)
بارەگای سەرکردایەتی دەنگی ئەمریکا لە واشینگتن دی سی.

دەنگی ئەمریکا بە (ئینگلیزی:Voice of America یان VOA) سەرچاوەی ھەواڵی ڕەنگاڵەی حکومەتی ئەمریکا و دامەزراوەی بڵاوکردنەوەی فەرمی ئەو وڵاتەیە بۆ بینەران و بیسەران لە دەرەوەی ئەمریکا.[١] دەنگی ئەمریکا بەرنامەکانی بۆ بڵاوکردنەوە لە ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن و ئینتەرنێت لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە زمانی ئینگلیزی و بڕێک زمانی بیانی تر ئامادە دەکات. پەیمانی بنیاتنانی دەنگی ئەمریکا بەپێی یاسایەک ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا جێراڵد فۆرد واژوو کرا.[٢]

زمانەکانی دەنگی ئەمریکا[دەستکاری]

وێبگەی دەنگی ئەمریکا لە ساڵی٢٠١٤ەوە، پێنج جۆر بڵاوکردنەوەی بە زمانی ئینگلیزی ھەیە (worldwide, Special English, Cambodia, Zimbabwe and Tibet). ھەروەھا، وێبگەی دەنگی ئەمریکا بە ٤٢ زمانی بیانی ھەیە و بڵاو دەبێتەوە (بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنی).[٣] شایانی باسە زمانی کوردی یەکێک لەو ٤٢ زمانە بیانییەیە کە دەنگی ئەمریکا لە بەشی کوردیی بەرنامەکانی بۆ خەڵکی کوردزمان بڵاو دەکاتەوە.

بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا[دەستکاری]

لە پاش شەڕی کەنداوی یەکەم و لە ٢٥ ی مانگی چواری ساڵی ١٩٩٢ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دامەزرا. لە سەرەتادا، بەشی کوردی تەنھا ٥ کارمەندی ھەبوو و ماوەی پەخشی بەرنامەکانی لەسەر ڕادیۆ تەنھا ١٥ خولەک بوو، بەڵام لە پاش دوو مانگ ژمارەی کارمەندان بوو بە ٩ و ماوەی بەرنامەکانیش بۆ ٣٠ خولەک زیاد کران. لە مانگی یازدەی ھەمان ساڵ کارمەندان بوون بە ١١ و ماوەی بەرنامەکان بۆ یەک کاژمێر زیاد کران.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٣، واتە بەر لە شەڕی کەنداوی دووەم و ڕزگارکردنی عێراق بە چەند مانگێـک ماوەی بەرنامەکان بۆ ٤ کاژمێر زیادکران و ژمارەی کارمەندان بوو بە ٢٢ و لە مانگی چواری ھەر ھەمان ساڵدا بوو ٢٧ کارمەند. پاش شەڕی داعش و زۆربوونی ھەواڵەکانی ناوچەکە، لە ساڵی ٢٠١٥ وە ژمارەی کارمەندان گەیشتە ٣١ و لەگەڵیدا پەیامنێرانی بەشی کوردیش زیادیان کرد کە ژمارەیان گەیشتووەتە ١٢ و بوونەتە سەرچاوەی ھەواڵ نەک تەنیا بۆ بەشی کوردی بەڵکو بۆ تەواوی دەنگی ئەمریکا کە بە زمانی تر بەرنامەکانی پەخش دەکات.

لەگەڵ پـێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و کۆمپیوتەر و بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت بە جیھاندا، بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ وە ماڵپەڕی خۆی کردەوە بە ھەردوو زاراوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێگەی نوێی دەگرێتەبەر بۆ بڵاوکردنەەی بابەتەکانی و پەیوەندی کردن لەگەڵ جەماوەرەکەیدا، لەوانە فەیسبووک و یوتیوب و تویتەر.

لە بواری تەلەڤیزیۆندا لە ٢٣ ی مانگی چواری ساڵی ٢٠١٢ دەستکرا بە پەخشکردنی بەرنامەکانی ڕادیۆ لە ڕێـگەی تەلەڤیزیۆنەوە تاکوو زیاتر خەڵـکی بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئاشنا ببن. پاشان بەرەو بەرنامەی تەلەفیزیۆنی ھەنگاو نرا.

لە ئێستادا ھەفتانە دوو بەرنامەی ٣٠ خولەکی تەلەڤیزیۆنی ھەیە کە ڕۆژانی سێشەممە و ھەینی لە کەناڵی NRT پەخش دەکرێن.

ھەروەھا بەرنامەیەکی ٣٠ خولەکی تەلەڤیزیۆنی ھەیە کە ڕۆژانی چوارشەممە لە کەناڵی Ozgur Gun پەخش دەکرێت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "About VOA".
  2. ^ "VOA Charter". Voice of America. Archived from the original on 11ی Novemberی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "FAQs, How do you make decisions to cut or add languages or programs?". bbg.gov. Archived from the original on 1ی Decemberی 2014. Retrieved 3 December 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ دەربارەی ئێمە بەشی کوردی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]