دەلال خەریۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەلال خەریۆ (لەدایکبووی ١٩٩٧) ژنێکی ئێزیدی لە کوردستانی باشوور، لەدوای ڕزگاربوونی لەژێردەستی داعش ڕوویکردە ئەڵمانیا. دەلال لەئێستادا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە.[١]

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش دەستیان گرت بەسەر گوندەکەی دەلال واتە گوندی خەریۆ، دەلالی تەمەن ١٧ ساڵان ئەوکاتە ماوەی نۆ مانگ ژیانی لەژێردەستی داعش بەسەربرد. دەلال بەزۆر بە نۆ پیاوی داعش بەشوودراوە و بەشێوەی بەردەوام دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر. دەلال یەکێکبوو لەو ٤٠٠٠ ژن و منداڵانەی کە داعش وەک بارمەتە گرتنی. گوندەکەی دەلال خاپوورکرا، ھەروەھا تەرمی ٥٠٠ کەسیش لەنێو گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە. خێزانەکەی دەلال پەرتەوازەبوون، دایکی برایە سوریا، خووشکە بچووکەکەی ونبووە، وە براکەشی کوژراوە.[١]

بیرەوەرییەکای دەلال بەکتێب نووسرا لەژێرناوی «من وەک کچی ئاگر دەمێنمەوە» (بەئەڵمانی: Ich bleibe eine Tocher des Lichts)، کتێبەکە لە ساڵی ٢٠١٦ لەژێرناوێکی خوازراو بەناوی شیرین لەچاپدرا.[٢] لە شووباتی ٢٠١٧، خەڵاتی مافەکانی ژنی لە ٩ەیەمین کۆڕبەندی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لە جێنەوا،[٣] سوویسرا بردەوە. دواتر دەلال ئەوەی وت کە ئەزموونی لە ئەڵمانیا ناڕەحەتی بووە چونکە خووشک و دایکی لەلای نەبوون.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Months of horror: How the 'IS' destroyed my life". DW. January 2, 2016.
  2. ^ Shirin (2016). Cavelius, Alexandra (ed.). Ich bleibe eine Tochter des Lichts [I Remain a Daughter of the Light]. Europa Verlag AG Zürich. ISBN 978-3-906272-40-5.
  3. ^ "9th Annual Geneva Summit". Geneva Summit for Human Rights and Democracy. February 21, 2017.
  4. ^ "In an age of autocracy, meet the dissidents speaking truth to power". The Guardian. February 22, 2017.