دەشتی بەرازگر
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |

دەشتی بەرازگر یەکێکە لە دەشتە پان و بەرینەکانی ناوچەی سنووری (عێراق - تورکیا)، یاخوود نێوان دووپارچەی کوردستان (باکوور، باشوور). دەشتی بەرازگر یەکێکە لەدەشتە گرنگ و بەپیتەکانی ناوچەی سیدەکان. زۆرینەی خەڵکی ئەم دەشتە سەر بەھۆزی برادۆستن. ئەم دەشتە لە کۆمەڵێک گوند پێکھاتوە بەڵام بەشێکیان ئاوەدانن واتا خەڵک تێیدا دەژین وەکو گوندەکانی: (ئێنەمسید، ھارونە، بەرمیزە، بنەوانۆک، چنار، ئێشم، ھەیات، سیرۆ، کانییە ڕەش …). بەڵام ھەندێکیان خەڵک تیاندا ناژێت ئەویش بەھۆی چەند ھۆکارێک کە یەکێکیان گواستنەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشوو و خاپورکردنی گوندەکان و گواستنەوەی خەڵکی ناوچەکە بۆ ئۆردۆگاکانی نزیک شاری ھەولێر، کە لەژێر چاودێری بوون. وەلەڕووی سیاسیشەوە ئەم ناوچەیە بوەتە شوێنی بەربەرەکانێی چەندان لایەن و شوێنی چەنگ وەکو: شەڕی نێوان (پارتی کرێکارانی کوردستان - سووپای تورکیا)، کە بەھۆی ئەم شەڕەوە چەندین زیان بەر ناوچەکە کەووتوە بابوباپیرانی نەوەکەی ابو جعفر العسقلانی فازل کەوتونەتە ئەو شوێنە
گووندەکان
[دەستکاریی سەرچاوە]گووندە ئاوەدانەکان
[دەستکاریی سەرچاوە]کەمینەی گووندەکان ئێستا ئاوەندنن و خەڵکی تیاندا دەژیت، کە بریتی لە: بەرمیزە، ئێنەمسید، ھاروونە، چنار، بنەوانۆک، ھەیات، ئێشم، بندەر، خومار، عەزۆ ئۆمەر غا (کەونە گووند).
پێشانگا
[دەستکاریی سەرچاوە]- دەشتی بەرازگر، لە وەرزی زستان.
- دووەم گەورەترین ڕووبار لە دەشتی بەرازگر برادۆست (ڕووباری گەلی ڕەش)
- دەشتی بەرازگر لەبەھاری ٢٠١٥.
- دیمەنێک لە گوندی بنەوانۆک دەشتی بەرازگر.