دەزەی ئۆساموێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەزەی ئۆساموێ یان ئۆساموێ دەزەی (بە ژاپۆنی: 太宰 治, Dazai Osamu)، (١٩ی حوزەیرانی ١٩٠٩ - ١٣ی حوزەیرانی ١٩٤٨) نووسەرێکی ژاپۆنی و یەکێک لە پێشڕەوانی وێژەی چیرۆکیی سەدەی بیستەم بوو. ھەندێک لە کارە حەزپێکراوانی وەکوو سێبەری خۆر (شەیۆ) و مرۆڤ ناشێتەوە (نینگن شیککەکوێ) لە کارەکلاسیکەکانی سەردەمی مۆدێرن بە ئەژمار دێن. چیرۆکەکانی دەزەی بە شێوازی نیمچە-خۆبەسەرھات و ڕۆشنایەتی سەبارەت بە ژیانی تاکەکەسیی خۆی، زەینی خوێنەران بە خۆی دەکیشێنێتەوە.

دەزەی لە ژێری کاریگەریی ئاکوتەگەوە ڕیوونۆسکێ، موێراساکی شیکیبوێ و فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی بووە. سەرەڕای ئەمە کە دەزەی لە وڵاتی ژاپۆندا زۆر حەزی لێیە، بەڵام لە زۆربەی شوێنەکانی دیکە نەناسراو ماوە و ئەمە لە حالێکدایە کە زۆربەی کتێبەکانی بە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕاوەتەوە. کتێبە دوواھەمییەکەی مرۆڤ ناشێتەوە گرینگترین کتێبی لە دەرەوەی وڵاتی ژاپۆنە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]