دەریاچەی تەبەریە
ڕواڵەت
دەریاچەی تەبەریە یان جەلیل دەکەوێتە ڕۆژاوای وڵاتی ئوردن. ئاوی دەریاچەکە شیرینە و نزیک ٥٣ کیلۆمەترە و درێژیەکەی نزیک ٢١ کیلۆمەتر و پانتایی ١٣ کیلۆمەترە.[١]
ڕوبەری ئەم دەریاچەیە نزیک ١٦٦ کیلۆمەتری دووجایە و نزیک ٢١٤ مەتر لە ژێر ئاستی دەریایە. کەمتری ئاستی ھەیە بەراورد لەگەڵ گشت دەریاچەکانی ئاوی شیرینی دونیا و دوای دەریای مردوو، دووەم دەریاچەی دونیایە کە نزمترین ئاستی ھەیە بە نسبەت ئاوی دەریاکانەوە. ھەر یەک لە ڕوباری ئوردن[٢] و چەند کانیەکی ژێر زەوی سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی ئەم دەریاچەیەیە. ھەروەھا ڕوباری چاوی زەیتوون (عینالزیتون یا وادیالسلامه) و وادیالسمک دوو ڕوباری ترن کە دەچنەوە سەر ئەم دەریاچەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریاچەی تەبەریە تێدایە. |