دەروونبینی
ڕواڵەت
دەروونبینی[١] بەھرەیەکە ھەندێ کەس ھەیانە و دەتوانن لە خۆیان و لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەم و ئەوا بە قووڵی و بە ڕوونی تێبگەن؛ دەتوانن ئەم تێگەیشتنەش بە کار بگرن بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەزموونگەلی ڕابوردوویان، یا بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، یا بۆ سەردەرکردن لەو بارودۆخەی تێیدان.[٢][٣]
لە زاراوەی عاریفان و سۆفییاندا، بە دەروونبینی دەڵێن بەسیرەت یا چاوی ئەقڵ یا دیدەی دڵ. بۆ نموونە، مەولەوی دەڵێ: چاوی بەسیرەت ئێمە مژمۆرە / ئەگەر نە پێشڕەو عیزرائیل زۆرە.[٤] مەبەستی لە چاوی بەسیرەت چاوێکە قووڵاییی شتەکان دەبینێ، نە ڕواڵەتیان. چاو بۆ گیان چۆنە، بەسیرەت بۆ دڵ وەھایە. وەکوو چۆن گیان لە ڕێگای چاوەوە دەموچاوی شتەکان دەبینێ، دڵیش ئەگەر بەسیرەتی بێ، ڕاستییە شاراوەکان دەبینێ.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ لە زاراوەکانی کۆڕ، بەرامبەر بە «insight»ی ئینگلیزی و «استبصار»ی عەرەبی.
- ^ insight, Cambridge Dictionary
- ^ «معنی بینش | واژەھای مصوب فرھنگستان | واژەیاب». واژە یاب (بە فارسی). لە 2024-11-27 ھێنراوە.
- ^ «مبحث الایمان بالیوم الآخر و علامات الآخرة». ڤەژینبوکس (بە کوردی). لە 2024-12-13 ھێنراوە.
- ^ گل بابا، سعیدی. فرھنگ جامع اصطلاحات عرفانی با تکیە بر آثار ابن عربی. p. 188.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)