دەروازە:کتێب/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەرەفنامە، لە وەرگێڕانەکەیدا ژێرناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانیی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە. شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر پاشتر مامۆستا شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری ناودار ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ١٩٩٠)، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی. شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک ھاتوە. ھەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە. ھەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. ھەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و ھەڵەکانی بۆ دیاری بکەن.

زیاتر...