دەروازە:مەغریب/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەغریب، بە فەرمی شانشینی مەغریب (بە عەرەبی: المملکة المغربیة) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ڕەباتە. لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، بەربەرەکان شانشینێکیان لە کەناراوەکانی دەریای ناوین دامەزراند، کە بە شانشینی مۆریس ناسرابوو، لە پێوەندی لەگەڵ وشەی ماورۆس ( بە یۆنانی : Μαύρος)، کە بە واتای ڕەش دێت. ئەم شانشیینە ساڵی ٤٠ دابەش بوو بەسەر تانجەری مۆریتانیا لە باکووری مەغریب و مۆریتانیای قەیسەری لە باکووری جەزائیر، ئێستا ئەم ناوە بۆ کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا بەکاردەھێنرێت. دواتر ئەم وڵاتە بە عەرەبی بە مەغریبی ئەقسا ناونرا چونکە خەڵکی جیهانی کۆن پێیان وابوو خۆر لە ژاپۆنەوە هەڵدێت ( بە زمانی چینی نیهۆن: شوێنی خۆرهەڵاتن ) و لە شانشینی مەغریب ئاوا دەبێت ( بە عەرەبی بەناوی المغریب واتە: شوێنی خۆرئاوابوون ). لە کاتێکدا وڵاتەکە ناوەکەی بە زمانە ئەورووپییەکان لە وشەی لاتینی Morroch ( بە لاتینی : Morroch) وەرگرتووە، کە وەرگێڕانی ناوی Marrakesh.


ھەنووکە ٢٨ وتار لە دەروازەی مەغریبدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە