دەروازە:محەممەد/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مزگەوتی پێغەمبەر، (بە عەرەبی: المسجد النبوی‎) مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە و ئارامگەکەی لەخۆ دەگرێت، و بە دووەم شوێنی پیرۆز دادەنرێت لەلای موسڵمانان لە دوای مزگەوتی حەرام لە مەککە، مزگەوتی پێغەمبەر ئەکەوێتە شاری مەدینەی پیرۆز لە خۆرائاوای شانشینی عەرەبی سعودیە، و ئەم مزگەوتە یەکێک لەو سێ مزگەوتەی گەشتیارانی ئیسلام ڕووی تێدەکەن. و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژێک تیایدا بەرامبەر ھەزار نوێژە لە مزگەوتی تردا بێجگە لە مزگەوتی حەرام، ئاماژەش بەمەکراوە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا.

کاتێک پێغەمبەر محەمەد گەیشتە مەدینە لە ڕەبیعول ئەوەلی ساڵی یەکەمی کۆچەکەییدا، زەوییەکی کڕی لە ناوەڕاستی شارەکەدا و ھەڵیبژارد بۆئەوەی مزگەوتێک بێت موسڵمانان تیایا کۆببنەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژ و پەرستشەکانیان، لەگەڵ ھاوەڵەکانی دەستیان کرد بە بنیاتنانی، درێژی زەوییەکە حەفتا باڵ و پانییەکەی شەست باڵ بوو، کە دەکاتە نزیکەی ٣٥ مەتر درێژی و ٣٠ مەتر پانی.

زیاتر...