دەروازە:قەتەر/بەخێرهاتن/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەتەر (بە عەرەبی: دولة قطر) وڵاتێکی عەرەبییە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی و باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا کە دەروانێتە کەنداوی فارس و یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی دەوحەیە. لە بەشی باشوور ھاوسنووری وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی قەتەر ٢٬٢٦٧٬٩١٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣١٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٩٩ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین. زمانی سەرەکی لە وڵاتی قەتەر عەرەبییە، و لە زۆر لە شوێن و دەزگاکان ھاوشانی ئەو زمانە زمانی ئینگلیزیش بەکاردەھێنرێ. ئایینی سەرەکی وڵاتەکە ئایینی ئیسلامە و لە پاڵ ئایینی ئیسلام کەمایەتی کاتۆلیک و ھیندۆسی تێیدا دەژین زیاتر لەبارەی قەتەرەوە…