دەروازە:فەلسەفە/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارڵ ھێنڕیش مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی و یەکێک لە کاریگەرترین خاوەن بیرەکان لە سەرانسەر دونیادایە. نووسەری کتێبی "سەرمایە" گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووە و بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژوویی‌ترین نووسراوی بزووتنە‌وە‌ سۆسیالیستیە‌کانیان نووسی. لە‌ ساڵی ١٨٤١دا و بە‌ پێشکە‌ش‌کردنی ئامیلکە‌ی دوکتوراکە‌ی سە‌بارە‌ت بە جیاوازی دوو "فە‌لسە‌فە‌ی یۆنانی" خوێندنە‌کانی زانکۆی کۆتایی ھێنا. لە‌و کات و ساتە‌دا بیرۆکە‌کانی ھێگێل لە‌ مێشکیدا بوون، خۆی بە‌ ھێگڵی دە‌زانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینە‌کانی ئە‌و سە‌ردە‌مە‌ی ئاڵمانیای پە‌سە‌ند ئە‌کرد.

دواتر پێکە‌وە‌ لە‌گە‌ل فرێدریش ئەنگەڵس دە‌ستیان بە‌ کار کرد، پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینە‌وە‌ی زانکۆکانی ئاڵمانیا پچران و لە‌ بزووتنە‌وە‌ کرێکاریە‌کانی ئورووپا بە‌شدار بوو.

ساڵانی کۆتایی ژینی کە‌ زیاتر لە‌ ٣٠ ساڵ بوو، بە‌ دوور خستنە‌وە‌ لە‌ وڵات، لە‌ لەندەن ڕابرد و ھە‌ر لە‌وێشدا چاوی نایە‌ یە‌ک. بیر و ڕاکانی تە‌نانە‌ت لە‌ سە‌ردە‌می خۆی پاڵپشتی زۆری ھە‌بوو بە‌ڵام دوای خۆی و ھاتنە‌ سە‌رە‌وە‌ی بۆلشێڤیکەکان لە‌ ڕووسیا، مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە‌ دونیادا پە‌ڕە‌ی سە‌ند.

ئە‌گە‌رچی زۆرێک لە‌ کە‌سایە‌تیە‌کان و بزووتنە‌وە‌کان خۆیان بە‌ مارکسیست دە‌زانن بە‌ڵام ڕوون نیە‌ جیایی ئە‌وان لە‌گە‌ڵ مارکسیزمی ڕاستی چۆنە‌. جارێک مارکس بۆ نیشان دانی ناڕە‌زایە‌تی بە‌وانە‌ی ناوی خۆیان مارکسیست ناوە وتی: ھە‌ر باشە ئە‌زانم کە‌ بۆخۆم مارکسیست نیم.

زیاتر...