دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/١

ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵیی زانستیی ئەمەریکی کە دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا. بۆ ئاڤاتار ٢٣٧ میلیۆن دۆلار خەرج کراوە و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵک وەرگیراوە. کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون و بە شێوەکانی ٢ڕەھەندی و ٣ڕەھەندی ئامادە کراوە بۆ بینین. چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە کە لە ئاست بەرھەمھێنانی دیمەنەکانی ئەو فیلمە بێت. فیلمەکە لە لەندەن لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرا و لە ١٦ی کانوونی دووەمیش لە ھەموو جیھان و ١٨ی ھەمان مانگیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا. فیلمەکە چەند تۆمارێکی بۆکس ئۆفیسی شکاند و بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو لە ئەمریکا و ھەموو جیھان، پێش تایتانیک کەوت کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو پڕداھاتترین فیلم بوو. بەشێوەیەکی رەسمیش ئێستا وا کار لەسەر بەشی ٢، ٣، ٤ دەکرێ و پێشبینی دەکرێ داھاتێکی خەیاڵی تۆماربکات. سەرەرای بەناوبانگی فیلمەکە دوای دووو ھەفتە لە پەخشکردنی لە وڵاتی چین، فیلمەکە قەدەغەکرا بە بیانووی ئەوەی کە فیلمەکە خەڵک لە دژی حکومەتی وڵاتەکە ھان دەدات تاکو خۆپیشاندان بکەن.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

دەستپێک فیلمێکی زانستی خەیاڵی و ھەستبزوێنە، لەنووسین و بەرھەمھێنان و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە. فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، جۆسێف گۆردن-لێڤیت، ئێلن پەیج، ماریۆن کۆتیارد، کێن وەتانابی،تۆم ھاڕدی، سیلیان مەرفی و مایکڵ کەینە. دیکاپریۆ ڕۆڵی دزێکی پڕۆفیشناڵ دەبینێ کەوا کاری سیخووڕیکردنی پیشەسازیە لەڕێگای چوونە نێو بیری کەسە دەوڵەمەندەکان. دواتر ھەلی ئەوەی دەدرەتێ کەوا تاوانەکانی بسڕێنەوە ئەگەر ھاتوو سەرکەوتوو بێ لەچاندنی بیرۆکەیەک لەنێو مێشکی میراتگری یەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکان.

دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٠ فیلمی (Insomia) بەکۆتا ھات، نۆلان ھەستا بەنووسینی چیڕۆکێکی ٨٠ لاپەڕەیی دەربارەی "خەون دزەکان" و ئەوکات بیرۆکەکەی بۆ فیلمێکی ترسێنەر دانابوو بیرۆکەکەی پێشکەشی کۆمپانیای وارنەر بردەرز کرد. کۆمپانیاکە پێیوابوو نۆلان پێویستی بەلێھاتوویی زیاتر ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فیلمە بودجە-زەبەلاحانە، بۆیە نۆلان لەپڕۆژەکە کشایەوە ھەستا بەکارکردنی لەسەر سیانەی فیلمی باتمان لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٢) ھەروەھا فیلمی (The Prestige) لەساڵی ٢٠٠٦. لەم نێوانەدا و لەساڵی ٢٠٠٩ بۆ ماوەی شەش مانگ چاککاری بۆ سیناریۆکە کرد و پێشکەشی کرد. فیلمەکە لە شەش وڵاتی جیاواز و چوار کیشوەری جیاواز کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، و کاری وێنەگرتنەکەی لە ١٩ی تەمووزی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد و لە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٩ بەکۆتا ھات. تێچووی فیلمەکە ١٦٠ ملیۆن دۆلار بوو و بڕەکەی لەنێوان کۆمپانیای وارنەر برۆس و لێجندەری پیکجەرز دابەش کرا، بەھۆی سەرکەوتنی نۆلان لەفیلمی (The Dark Knight) ھەوادارێکی زۆر لەسەرەتا چاوەڕوان بوون و ھەر زوو فیلمەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

پیکەی فیلمێکی کۆمێدی - درامی ھیندییە. لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە عامر خان و ئەنوشکا شارما ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی و ئەبھیجەت جۆشی کراوە. ھەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار ھیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداھاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی ھیند (بۆلیوود). فیلمەکە باس لە بوونەوەرێکی ئاسمانی دەکا کە دێتە زەوی بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام دوایی تووشی کێشە دەبێت و دەبێتە ھاوڕێی پەیامنێرێکی تیڤی و شتێکی بۆ بەدەر دەکەوێ بە ناوی "ئایین".

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

وۆڵ-ئی (بە ئینگلیزی: WALL-E: Waste Alloction Load Lifter Earth-Class) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە. کۆمێدی و زانستی و خەیاڵییە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە باس لە نەمانی ژیان دەکات لەسەر زەوی، مرۆڤەکان ڕۆیشتوون بۆ ھەسارەیەکی تر و لەوێ ژیان بەسەردەبەن، زەوی ھەمووی وێران بووە، بەڵام ڕۆبۆتێک بەناوی «WALL-E» بەھۆی زیرەکی خۆیەوە ماوە و ھەر ئیشدەکات، ئەو ڕۆبۆتە ڕۆژانە زبڵ کۆدەکاتەوە و شێوەی چوارگۆشەیان لێ دروستدەکات و دەیانکاتە بینا. ئەم ڕۆبۆتە شوێنی پشووی خۆی ھەیە و، ھەر کە شەو دادێت دەچێتەوە شوێنەکەی خۆی، ڕۆبۆتەکە تەلەڤیزیۆنی ھەیە و گوێ لە گۆرانی دەگرێت و سەیری فیلم دەکات و ھەروەھا دەشخەوێت تا ڕۆژ دەبێتەوە، کە ڕۆژدەبێتەوە دەچێتە بەر خۆرەکە و خۆی بارگاوی دەکاتەوە، ئەوە ئیشی ڕۆژانەی خۆیەتی، ھەروەھا سیسرکەیەکیش ماوە لەگەلی. ڕۆژێک مرۆڤەکان کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرنە سەر زەوی بۆ ئەوەی بزانن ھیچ شتێک ماوە تا دووبارە ژیان دروستبکەنەوە، کەشتییەکە ڕۆبۆتێک دەنێرێتە سەر زەوی کە کارەکەی پشکنینە، دواتر ئەم ڕۆبۆتە لەگەڵ «وۆڵ-ئی» یەکتر دەبینن، سەرەتا ڕۆبۆتەکە دەیەوێت «وۆڵ-ئی» بکوژێت بەڵام دواتر پێکەوەدەگونجێن و «وۆڵ-ئی» عاشقی ڕۆبۆتەکە دەبێت. دوای ئەوە ڕووەکێک دەدۆزنەوە کە «وۆڵ-ئی» ھەڵی گرتووە، ئەم ڕووەکە وا لە ڕۆبۆتەکەی تر کە لە کاربکەوێت و، دواتر کەشتییە ئاسمانییەکە کۆمەڵێک ڕۆبۆت دەنێرن بۆ ئەوەی ڕۆبۆتەکە لەگەڵ خۆیان ببەن و «وۆڵ-ئی»یش بەدوایان دەکەوێت و خۆی بە کەشتییەکەوە ھەڵدەواسێت و دەچن، لە شوێنی مرۆڤەکان کۆمەڵێک ڕووداوی تر ڕوودەدات،...، لەکۆتایییەکەیدا مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە سەر زەوی.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

مێگن (بە ئینگلیزی: M3GAN) فیلمێکی ترسناکی زانستی خەیاڵی ئەمریکی ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنانی جیرارد جۆنستۆن لەسەر بنەمای سیناریۆی ئاکلا کوپەر و چیرۆکێکی جەیمس وان. لەم فیلمەدا ئەلیسۆن ویلیامز و ڤایۆلێت مەکگراو شانبەشانی ئیمی دۆناڵد وەک جەستەی فیزیکی مێگان و جێنا دەیڤس وەک دەنگی ئەم کارەکتەرە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە باس لە بووکە شووشەیەکی زیرەکی دەستکرد دەکات، کە پەرە بە خۆئاگاداری دەدات و دژایەتی ھەر کەسێک دەکات کە لە نێوان ئەو و ھاوڕێ مرۆیییەکەیدا بێت. مێگان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار لە شاری لۆس ئەنجلۆس نمایشکرا و لە ٦ی ١ی ٢٠٢٣ لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە لە ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە داھاتی زیاتر لە ١٧٣ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە کە ستایشی تێکەڵاوی ترسناک و کۆمیدی و ھەروەھا توخمە کۆمیدییەکانی و نواندنەکەی کردووە. بڕیارە لە ١٧ی ١ی ٢٠٢٥ بەدواداچوونێک بە ناوی M3GAN 2.0 بڵاوبکرێتەوە و ویلیامز و مەکگرات ڕۆڵەکانیان دووبارە دەکەنەوە و کوپەر دەگەڕێتەوە بۆ نووسینی سیناریۆکە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩

وتاری ھەڵبژێردراو ١٠

وتاری ھەڵبژێردراو ١١

وتاری ھەڵبژێردراو ١٢

وتاری ھەڵبژێردراو ١٣

وتاری ھەڵبژێردراو ١٤

وتاری ھەڵبژێردراو ١٥

وتاری ھەڵبژێردراو ١٦

وتاری ھەڵبژێردراو ١٧

وتاری ھەڵبژێردراو ١٨

وتاری ھەڵبژێردراو ١٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٢١

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٣١

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٤١

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٥١

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٦١

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٧١

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٨١

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٩١

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٩