دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستپێک فیلمێکی زانستی خەیاڵی و ھەستبزوێنە، لەنووسین و بەرھەمھێنان و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە. فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، جۆسێف گۆردن-لێڤیت، ئێلن پەیج، ماریۆن کۆتیارد، کێن وەتانابی،تۆم ھاڕدی، سیلیان مەرفی و مایکڵ کەینە. دیکاپریۆ ڕۆڵی دزێکی پڕۆفیشناڵ دەبینێ کەوا کاری سیخووڕیکردنی پیشەسازیە لەڕێگای چوونە نێو بیری کەسە دەوڵەمەندەکان. دواتر ھەلی ئەوەی دەدرەتێ کەوا تاوانەکانی بسڕێنەوە ئەگەر ھاتوو سەرکەوتوو بێ لەچاندنی بیرۆکەیەک لەنێو مێشکی میراتگری یەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکان.

دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٠ فیلمی (Insomia) بەکۆتا ھات، نۆلان ھەستا بەنووسینی چیڕۆکێکی ٨٠ لاپەڕەیی دەربارەی "خەون دزەکان" و ئەوکات بیرۆکەکەی بۆ فیلمێکی ترسێنەر دانابوو بیرۆکەکەی پێشکەشی کۆمپانیای وارنەر بردەرز کرد. کۆمپانیاکە پێیوابوو نۆلان پێویستی بەلێھاتوویی زیاتر ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم فیلمە بودجە-زەبەلاحانە، بۆیە نۆلان لەپڕۆژەکە کشایەوە ھەستا بەکارکردنی لەسەر سیانەی فیلمی باتمان لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٢) ھەروەھا فیلمی (The Prestige) لەساڵی ٢٠٠٦. لەم نێوانەدا و لەساڵی ٢٠٠٩ بۆ ماوەی شەش مانگ چاککاری بۆ سیناریۆکە کرد و پێشکەشی کرد. فیلمەکە لە شەش وڵاتی جیاواز و چوار کیشوەری جیاواز کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، و کاری وێنەگرتنەکەی لە ١٩ی تەمووزی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد و لە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٩ بەکۆتا ھات. تێچووی فیلمەکە ١٦٠ ملیۆن دۆلار بوو و بڕەکەی لەنێوان کۆمپانیای وارنەر برۆس و لێجندەری پیکجەرز دابەش کرا، بەھۆی سەرکەوتنی نۆلان لەفیلمی (The Dark Knight) ھەوادارێکی زۆر لەسەرەتا چاوەڕوان بوون و ھەر زوو فیلمەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

زیاتر...