دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیکەی فیلمێکی کۆمێدی - درامی ھیندییە. لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە عامر خان و ئەنوشکا شارما ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی و ئەبھیجەت جۆشی کراوە. ھەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار ھیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداھاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی ھیند (بۆلیوود). فیلمەکە باس لە بوونەوەرێکی ئاسمانی دەکا کە دێتە زەوی بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام دوایی تووشی کێشە دەبێت و دەبێتە ھاوڕێی پەیامنێرێکی تیڤی و شتێکی بۆ بەدەر دەکەوێ بە ناوی "ئایین".

زیاتر...