دەروازە:فیلم/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێگن (بە ئینگلیزی: M3GAN) فیلمێکی ترسناکی زانستی خەیاڵی ئەمریکی ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنانی جیرارد جۆنستۆن لەسەر بنەمای سیناریۆی ئاکلا کوپەر و چیرۆکێکی جەیمس وان. لەم فیلمەدا ئەلیسۆن ویلیامز و ڤایۆلێت مەکگراو شانبەشانی ئیمی دۆناڵد وەک جەستەی فیزیکی مێگان و جێنا دەیڤس وەک دەنگی ئەم کارەکتەرە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە باس لە بووکە شووشەیەکی زیرەکی دەستکرد دەکات، کە پەرە بە خۆئاگاداری دەدات و دژایەتی ھەر کەسێک دەکات کە لە نێوان ئەو و ھاوڕێ مرۆیییەکەیدا بێت. مێگان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار لە شاری لۆس ئەنجلۆس نمایشکرا و لە ٦ی ١ی ٢٠٢٣ لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە لە ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە داھاتی زیاتر لە ١٧٣ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە کە ستایشی تێکەڵاوی ترسناک و کۆمیدی و ھەروەھا توخمە کۆمیدییەکانی و نواندنەکەی کردووە. بڕیارە لە ١٧ی ١ی ٢٠٢٥ بەدواداچوونێک بە ناوی M3GAN 2.0 بڵاوبکرێتەوە و ویلیامز و مەکگرات ڕۆڵەکانیان دووبارە دەکەنەوە و کوپەر دەگەڕێتەوە بۆ نووسینی سیناریۆکە.

زیاتر...