دەروازە:عومان/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عومان (بە عەرەبی: سلطنة عُمان‎) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی مەسقەتە دەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەلاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی، لە باکورەوە لەگەل میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ڕۆژئاواوە عەرەبستانی سعوودی و لە باشوری ڕۆژاوا یەمەن دراوسێیە، روبەرەکەی٣٠٩٫٥٠٠کم چوارگۆشەیە سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی راستەوخۆیە. عومان دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی ١٢-٢٨ باکوور و ھێڵی پانی ٥٢-٦٠ ڕۆژھەلات؛ بیابانی (حصی السھل واسع) زۆربەی ناوەراستی وڵاتی عومان دادەپۆشێت، لەگەڵ کۆمەڵێک زنجیرە چیا بە درێژایی باکووری (ال جبال الحجر) و کەناری باشووری ڕۆژھەڵات، شارە سەرەکیەکانی لێیە؛ پایتەختی وڵات مەسقەت، "سەحار"، "صور" لە باکوور، "سەلالە" لە باشوور.زياتر...