دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چارڵز ئێسپێنسێر چاپلین ([Charlie Chaplin] ھەڵە: {{زمان}}: دەقی لاری تێدایە (یارمەتی)) (١٨٨٩-١٩٧٧) بەناوبانگ بە چارلی چاپلین. ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرھێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە، کە بە زۆری ناوبانگی بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانیەوە دەرکرد. پێش کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیھانی بوو لە فیلمدا. چارڵی چاپلن لە ١٦ی نیسانی ١٨٨٩ لە وال وێرتی لەندەن لە بنەماڵەیێکی جولەکە لە دایک بوو. باوکی چارڵز و دایکی ھاناھیل ھەر دووکیان لە جیھانی مۆسیقا کاریان ئەکرد. ھێشتا ماوەیێکی زۆر لە لەدایک بوونی چارلی تێپەڕ نەبووکە چارڵز و ھانا لە یەک جیا بوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێ ئەپەڕاند لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات. لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانەو و برای گەورەتری سیدنی بۆ کار کردن، ماڵیان بەجێ ھێشت و لە ڕیکخراوەیێکی ھونەری بەرھەم ھێنانی فیلم وەک پادو دامەزران. ھەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارلی ١٢ ساڵان بوو باوکی کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد. چارلی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارلیش تووشی نەخۆشینی ڕەوانی بوو و لە ناکاو لە نەخۆشخانەی ڕەوانی «کین ھیل» لە ساڵی ١٩٢٨ کۆچی دوایی کرد.

زیاتر...