دەروازە:ئەمریکای لاتین/وەرزشوانانی لاتینی/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات. لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (ڕۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارژەنتین) نەبوو، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بارسێلۆنائیسپانی خستییە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور). لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بارسێلۆنا لە یارییەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی توانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بارسێلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو، نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بارسێلۆنا، و ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بارسێلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ.

زیاتر...